په‌رله‌مان: بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى سڵ له هیچ ناكه‌ینه‌وه
هه‌رێمى كوردستان له سه‌روبه‌ندى پێكهێنانى حكوومه‌تێكى نوێدایه، زۆر له چاودێرانى سیاسی و په‌رله‌مانتارانى كوردستان پێیان وایه، له كابینه‌ى داهاتوودا كه كابینه‌ى نۆیه، هه‌نگاوى گرنگ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و ئه‌نجامدانى چاكسازى له كوردستان ده‌نرێت.
به‌پێى بڕیارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، مه‌سروور بارزانى ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى كوردستان و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی ئه‌و حزبه، ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى كوردستان. شاره‌زایه‌كى نێوده‌وڵه‌تى پێى وایه سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى كوردستان ده‌توانێ ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له كوردستان لا ببات و پێویسته په‌رله‌مانى كوردستان له‌م خوله‌دا یاسای گرنگ ده‌ربكات.
له به‌رانبه‌ردا ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت كه كارى له پێشینه‌ى فراكسیۆنه‌كه‌یان ئه‌نجامدانى چاكسازى ده‌بێت له‌و خوله‌دا و سڵ له هیچ ناكه‌نه‌وه.
بژار خالید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، چاكسازی له كاره له پێشینه‌كانی پارتی ده‌بێت له په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌وه‌یش به په‌سه‌ندكردنى هه‌ندێك یاساى تایبه‌تمه‌ند و په‌سه‌ندكردنى پڕۆژه‌یاسای چاكسازی كه دوای په‌سه‌ندكردنی، جارێكی تر گه‌ڕێندرایه‌وه په‌رله‌مانى كوردستان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتی، "پڕۆژه یاسای چاكسازی هه‌نگاوێكه بۆ دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به ناشایسته‌یی مووچه وه‌رده‌گرن".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى كوردستان ئومێدى ئه‌وه‌ى هه‌بوو كه له‌و خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستاندا، حكوومه‌تى نوێ چاكسازیى زۆر ئه‌نجام بدات و دووپاتی كرده‌وه "به ڕژدى ڕووبه‌ڕووى گه‌نده‌ڵى ده‌بینه‌وه".
"كاركردنی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت هێنده‌ی كاركردنی شه‌ش ساڵ بێت له جیاتی چوار ساڵ، ئه‌وه‌یش بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی دوو ساڵی نه‌بوونی په‌رله‌مان بكرێته‌وه، بۆیه كاری په‌رله‌مانتاران بۆ ئه‌و خوله زۆر قورسه و هیوایه‌كی زۆریش به چاكسازیی ڕاسته‌قینه هه‌یه له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى كوردستان" بژار خالید وای گوت.
هه‌رچه‌نده له خولى رابردووى په‌رله‌مانى كوردستان پڕۆژه‌یه‌كى تایبه‌ت به چاكسازى له مووچه‌ى خانه‌نشینى په‌سه‌ند كرا، به‌ڵام دواتر گه‌ڕێنرایه‌وه په‌رله‌مان و پڕۆژه‌كه په‌كى كه‌وت. په‌رله‌مانتارێكى یه‌كگرتووى ئیسلامى كه ئێسته ئۆپۆزسیۆنبوونى خۆیان ڕاگه‌یاندووه، پێى وایه "ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندى حزبه‌كان به‌لاوه بنرێت و چاكسازیى ڕاسته‌قینه له كوردستان بكرێ".
د. شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى له په‌رله‌مانى كوردستان، به"وشه"ى گوت، كار ده‌كه‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای چاكسازی له چوار ساڵی داهاتوودا .
ئه‌و ده‌ڵێ، "به‌رنامه‌كه‌مان له چوار ساڵى داهاتوو بۆ چاكسازییه و پشتگیرى هه‌ر لایه‌نێكیش ده‌كه‌ین كار بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازیى ڕاسته‌قینه بكه‌ن، به‌ڵام چاكسازیى ڕاسته‌قینه كاتێك دروست ده‌بێ كه به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كان به‌لاوه بنرێن".
شاره‌زایه‌كى یاسای نێوده‌وڵه‌تى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له كابینه‌ى نۆیه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوه‌كانى ئه‌نجامدانى چاكسازى باشتر به ده‌رده‌كه‌ون، به‌تایبه‌تی كه په‌رله‌مانى كوردستان و ده‌سته‌ى ده‌سپاكى ئامانجى ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كى ڕژد ڕووبه‌ڕووى گه‌نده‌ڵى ببنه‌وه.
د. ئامانج عوسمان، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، له كابینه‌ى داهاتووى حكوومه‌تى هه‌رێم كه بڕیاره مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكایه‌تیى بكات، هه‌نگاوه‌كان به ئاراسته‌ى چاكسازى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى زیاتر ده‌بن، یه‌كێك له هۆكاره‌كانیش ئه‌وه‌یه كه له ڕابردوو ئه‌و كارانه‌ى كراون، له‌م كابینه‌یه ئه‌نجامه‌كانى ده‌بێ ئاشكرا بكرێن.
ئه‌و شاره‌زا نێوده‌وڵه‌تییه به پێویستى زانى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستان چه‌ند یاسایه‌كى پێوه‌ندیدار به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌ربكات و هه‌وڵه‌كان ڕژدتر بكرێن.
د. ئامانج ئاماژه به‌وه ده‌كات، "له‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستان نابێ به‌هۆى موزایه‌ده‌ى حزبى پڕۆژه‌ى چاكسازى په‌كى بكه‌وێت". زیاتر ده‌ڵێت، نابێ ئۆپۆزسیۆن ڕێگر بن له‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات پڕۆژه‌ى چاكسازى په‌سه‌ند بكه‌ن و چاكسازى بكه‌ن، چونكه زۆر جار له كوردستان ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یه‌كى چاكسازى هى لایه‌نى ده‌سه‌ڵات بێ، لایه‌نه‌كانى تر كێشه‌ى بۆ دروست ده‌كه‌ن.
وشه/ هه‌ولێر- ڕامیار و سه‌رخێڵ