لە هەرێمی كوردستان دایكێك منداڵە پێنج ساڵەكەی دەكوژێت

:: PM:12:07:15/12/2018 ‌
لە یەكێك لە شارۆكەكانی هەرێمی كوردستان، دایكێك دوای شێلانی منداڵە پێنج ساڵەكەی بە ئۆتۆمبێل و گەیاندنی بەنەخۆشخانە، گیان لە دەست دەدات، ئەوەیش بەهۆی تووشبوونی بە بەخوێنبەربوون.

ئەمڕۆ شەموو 15ـی كانوونی یەكەم، نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئووف بەگ لە شارەزوور بڵاوی كردووەتەوە، شەوی ڕابردوو منداڵێك بە ناوی محەمەد ئەحمەد كە تەمەنی پێنج ساڵ بووە، بە برینداری گەیەنراوەتە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكە.

ئەو نەخۆشخانەیە ئاشكرای كردووە، لە كاتی گەیشتنی بە نەخۆشخانە، منداڵەكە توشی خوێنبەربوون هاتووە، بۆیە منداڵەكە بۆ چارەسەری پێویست ڕەوانەی سلێمانی كرا بەڵام لە ڕێدا گیانی لە دەست داوە.

 نەخۆشخانەی شەهید ڕەئووف بەگ ڕای دەگەیەنێت، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتووە ئەو منداڵە لەلایەن دایكیەوە بە ئۆتۆمبێل لێی دراوە و ئۆتۆمبێلەكە بەسەر جەستەیدا ڕۆیشتووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

ڕووداوەكانی هاتوچۆ ساڵانە زۆرترین هەواڵە و چەندان كەس بەو هۆیەوە گیان لە دەست دەدەن و چەندانی تر كەمئەندام دەبن، بەرپرسانی هاتوچۆیش هۆكارەكەی بۆ پاپەندنەبوونی شوفێران بە ڕێنوێنییەكان دەگەڕێننەوە لەگەڵ لێخوڕین بەخێرایی.



وشە - رامیار جەواد