فاڵح فه‌یاز كاندیدى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كه كاندیدبوونى كێشه‌ى له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق دروست كردووه، دواجار هاته ده‌نگ و به هه‌ڕه‌شه‌وه گوتى، "سازش ناكه‌م و له كاندیدبوونیشم ناكشێمه‌وه".
ئه‌مڕۆ له یادى به‌ڕێوه‌چوونى ئاهه‌نگێك به بۆنه‌ى ساڵوه‌گه‌ڕى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش،
فاڵح فه‌یازى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى حه‌شدى شه‌عبى گوتارێكدا گوتى، "من لێره‌دا دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه یه‌كێكم له كاندیدانى حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى، من له‌و به‌رپرسیارێتییه راناكه‌م كه پێم هاتووه‌ته سپاردن".
كاندیدبوونى فالح فه‌یاز بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ ته‌نگژه‌یه‌كى سیاسى له نێوان لایه‌نه شیعه‌كانى عێراق دروست كردووه، هاوپه‌یمانى چاكسازى پێداگریى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات ده‌بێت عه‌بدولمه‌هدى له كاندیدكردنى فه‌یاز پاشگه‌ز بێته‌وه.
فالح فه‌یازیش ئه‌مڕۆ له‌م ته‌نگژه‌یه هاته ده‌نگ و گوتى، "هیوام وایه عه‌بدولمه‌هدى نه‌كه‌وێته ژێر فشارى ئێمه و لایه‌نه‌كانى تر، من ته‌واوى مافه‌كانى به عه‌بدولمه‌هدى ده‌ده‌م و سازش ناكه‌م و ناكشێمه‌وه".
فه‌یاز دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌و له‌لایه‌ن عه‌بدولمه‌هدییه‌وه داواى كاندیدبوونى لێ كراوه و ده‌ڵێ، "عه‌بدولمه‌هدى به‌منى گوت ئێوه ئه‌وه خاوه‌نى به‌رپرسیارێتین، بۆیه ئه‌و منى كاندید كردووه".
بڕیاره رۆژى سێشه‌مى داهاتوو په‌رله‌مانى عێراق دانیشتنێك ئه‌نجام بدات بۆ ده‌نگدان به كاندیدانى هه‌شت وه‌زاره‌ته‌كه، كه یه‌كێك له كاندیده‌كان فالح فه‌یازه.