پیشه‌ی موختاری له شار و شارۆكه و گونده‌كانی عێراق له ناوچه ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش له باكور و ڕۆژئاوای وڵات، بووه‌ته مه‌ترسیدارترین پیشه و پاشماوه‌كانی تیرۆریستان به به‌رده‌وامی موختاره‌كان ده‌كه‌نه ئامانج و له‌ناویان ده‌به‌ن، له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و به‌رپرسان، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و حزبی خۆیان، كه‌سانی سه‌ربه‌خۆیان ده‌كه‌نه موختاری ناوچه‌كان و وه‌ك هه‌واڵده‌ری نهێنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ موختار ده‌كه‌ن.
موختار به باوكی گه‌ڕه‌كه‌كان و پارێزه‌ری نهێنی كێشه‌كانیان و چاره‌سه‌ركردنیان و ئاسانكردنی مامه‌ڵه‌ی خه‌ڵك له فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت داده‌نرێ، زانیاریشی له‌سه‌ر هه‌موو خێزان و ڕیشه و ورده‌كارییه‌كانیان هه‌یه، به كه‌سێكی ڕێزلێگیراو دانراوه و له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان قسه‌ی به گرنگ وه‌رگیراوه، به‌ڵام دوای شه‌ڕ و ڕزگاركردنی ناوچه‌كان له ده‌ستی داعش، موختار بووه‌ته پیشه‌یه‌كی ته‌ناهی و ئه‌فسه‌رانی پۆلیس و كه‌سانی ته‌ناهی ده‌بنه موختاری ناوچه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زۆرترین زانیاری له‌سه‌ر خه‌ڵك بزانن و له جمجۆڵی پاشماوه‌ی تیرۆریستان خێرا هێزه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه.
ئه‌وان ئێسته وه‌ك ئه‌ندامێكی هێزه ته‌ناهییه‌كان له‌گه‌ڵ پۆلیس و سوپا هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵه‌كان و هه‌واڵ و زانیاری به سوپا ده‌ده‌ن، به ته‌واوی متمانه‌ی خه‌ڵك به موختاره‌كان له عێراق نه‌ماوه و وێنه و ئه‌ركی ئه‌وان گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی پارێزگای ئه‌نبار دووپاتی لێ ده‌كه‌نه‌وه.
موختار ئه‌مڕۆ به كرده‌یی ئیشه‌كه‌ی بریتییه له "هه‌واڵده‌ری نهێنێ" واته هه‌ر شتێك ببێ خێرا هێزه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه و له‌گه‌ڵیان هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ماڵه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زانیارییه‌كانی هه‌ڵه و ناڕاستیش بن، هێزێكی زۆر له‌سه‌ر ماڵه‌كه كۆ ده‌كاته‌وه و به ته‌واوی ناویان له گه‌ڕه‌ك به‌د ده‌كات. خه‌ڵكی ده‌لێن ڕاسته موختاره‌كان به‌رپرسن له نیشته‌جێبوونی هه‌ر كه‌سێك له ناوچه‌كانیان و پێویسته ته‌واوی زانیاری به موختار بده‌ن و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وانیش وه‌رگرن، به‌ڵام ئێسته موختاره‌كان جیا له‌وه بوونه‌ته هۆكارێك بۆ هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی هاووڵاتییان بێ ئه‌وه‌ی هیچ هۆكارێكی له پشته‌وه بێت.
له ئه‌نجامی ئه‌و ئه‌ركه نوێیه‌ی موختار كه هه‌واڵ له‌سه‌ر خه‌ڵك ده‌دا كه كه‌سانێك پێوه‌ندیان بۆ داعش یان سۆزیان بۆی هه‌یه، ده‌یان كه‌سی بێ‌تاوان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه خراونه‌ته گرتووخانه‌وه و چاره‌نووسیان نادیاره، بێ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر قسه و زانیارییه‌كانی موختار بكه‌ن، هێزه‌كان خه‌ڵك ده‌گرن و ده‌یخه‌نه گرتووخانه‌وه، له كاتێكدا به‌شێكی ئه‌و خه‌ڵكی موختار هه‌واڵیان له‌سه‌ر ده‌دا هیچ ڕاستییه‌كی له پشته‌وه نییه، ئه‌مه‌یش زۆرجارله‌لایه‌ن موختاره‌وه دروست ده‌كرێ، به‌هۆی كێشه‌ی كۆن و ڕق و كینه‌ی نێوان ماڵبانی موختار و كه‌سانی نیشته‌جێی ناوچه‌كه.
پیشه‌ی موختاری بۆ سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌و سیسته‌مه‌یان داڕشت بۆ ئه‌وه‌ی جیا له پیاوانی حكوومه‌ت، كه‌سێكی خاوه‌ن پێگه و ڕێزلیگیراو له‌لایه‌ن خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كێك یان گوندێك له به‌رانبه‌ر بڕێك پاداشت هاوكاری حكوومه‌ت بكات و هه‌واڵ و زانیاری له‌سه‌ر هه‌وڵه سیاسییه‌كان و ته‌ناهییه‌كانیان بدات، دواتر ئه‌و بیرۆكه‌یه ورده ورده پێشكه‌وت و موختاره‌كان شوێن پێی خۆیان گرت و ڕۆلیان هه‌بوو له كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه و نه‌هێشتنی هاتنی خه‌ڵكی نامۆ بۆ ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونیان، به‌گوێره‌ی یاسای عێراق، هه‌ر گه‌ڕه‌كێك له شاره‌كان موختارێكی ده‌بێ، گونده‌كانیش یه‌ك موختار، كار و ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندی و پاداشتنه‌كانی دیاریی ده‌كرێن، كه پاداشتێكی مانگانه‌یه و له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆه‌وه بڕیاری لێ ده‌درێ دوای په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه.
به گشتی موختاره‌كان كارمه‌ندی حكوومه‌ت نین و گرنگترین مه‌رجه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك موختار قبووڵ بكرێن، ده‌بێ خێزاندار بن و خاوه‌نی ڕه‌وشت و پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی باش بن و ته‌مه‌نیان له په‌نجا ساڵ زیاتر بێ، زیاتر له 10 ساڵ له گه‌ڕه‌ك و گونده‌كه‌ی نیشته‌جێ بوو بێ، هیچ وه‌لائی بۆ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌بێت.
دوای هاتنی داعش بۆ ناوچه‌كه سه‌ره‌تا ده‌ستی به كوشتنی و لێدان له موختاره‌كان كرد، زۆرێكیان له سێداره‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری به حكوومه‌ت نه‌ده‌ن، له دیاله و مووسڵ و سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار زۆربه‌ی موختاره‌كان كوژران و له‌سێداره‌دران، دوای ڕزگاركردنی ناوچه‌كانیش هێزه‌كانی عێراق و حزبه‌كان موختار به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و مه‌زه‌وی و ئابووری دیاریی ده‌كه‌ن.
به‌رپرسێكی دیاله بۆ "عه‌ره‌بی جه‌دید" دووپاتی كرده‌وه، زۆرینه‌ی موختاره‌كانی پارێزگاكه ئێسته گه‌نجن و ته‌مه‌نیان له 28 تا 35 ساڵیدایه، ئه‌مه‌یش كارێكی نامۆیه و تا ئێسته پارێزگاكه كاری له‌مشێوه‌یه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، ترسی خه‌ڵكی به ته‌مه‌ن له هه‌ڕه‌شه و هێرشی داعش بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان، وایكرد هێزه‌كانی ته‌ناهی عێراق پشت به گه‌نجان ببه‌ستن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پیشه‌یه، جیا له داعش ڕێكخراوی به‌دریش به چڕی ده‌ستی له پشت كوشتنی موختاره‌كانه‌وه هه‌یه، ئه‌وانه‌ی زانیاری له‌باره‌ی كوشتن و ڕفاندنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه خێرا له‌ناوی ده‌به‌ن.
لیقا وه‌ردی په‌رله‌مانتاری پێشووی هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی عێراق كه سوننه‌كان تێیدا بوون بۆ ڕۆژنامه‌كه گوتی، دۆسیه‌ی موختاره‌كان ئێسته له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ته‌ناهییه‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ، بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كان موختار داده‌نرێن، له كاتێكدا به‌گوێره‌ی یاسا موختاره‌كان به‌شێكن له سیسته‌می ده‌وڵه‌ت و ناكرێ وه‌ك هه‌واڵده‌ری نهێنیان لێ بكرێ، به‌ڵكوو ئه‌ركی موختاره‌كان هاریكاری هێزه‌كانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان و چه‌سپاندنی ئارامی له ناوچه‌كه نه‌ك دروستكردنی نائارامی و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی هاووڵاتییان.