پیاوێكی كورد كه له ناوچه‌ی بێرسی ئوسترالیا ژیاوه، له هه‌وڵدانی بۆ وه‌رگرتنی مافی مانه‌وه و نیشته‌جێبوون له ئوسترالیا شكستی هێنا، دوای ئه‌وه‌ی دادگای په‌نابه‌ران له ئوسترالیا تێوه‌گلانی له كوشتنی كورد سه‌لماند و پێوه‌ندی ئه‌و پیاوه كورد به ده‌زگای هه‌واڵگری ژیته‌م یه‌كلایی كرده‌وه.
دوای یه‌كلابوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی ئه‌و پیاوه كورده، دادگای فیدرالی
ئوسترالیا بڕیاریدا به هیچ شێوه‌یه‌ك مافی په‌نابه‌ری به‌و پیاوه نه‌دا كه كورتكراوه‌ی ناوه‌كه‌ی به "ئێم ئاڕ ده‌بلیو ئێف" بڵاوكراوه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له لێكۆلینه‌وه‌كاندا ئه‌میش دانی پێدا نا كه زانیاری به ژیته‌م داوه بۆ كۆمه‌ڵكوژی كورده‌كان، ئه‌و گرووپه هه‌واڵگرییه‌ی توركیا پێشتر چه‌ندان پرۆسه‌ی كوشتن و گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی كوردیان له‌سه‌ر یه‌كلا وبوه‌ته‌وه.
پیاوه كورده‌كه ته‌مه‌نی 50 ساڵه و له 2010ه‌وه به ڤیزا گه‌یشتووه‌ته ئوسترالیا، به‌ڵام تا ئێسته مافی په‌نابه‌ری پێ نه‌دراوه و ئێسته‌یش به ته‌واوی بێبه‌ش كرا له‌وه‌ی ئه‌و مافه‌ی پێ بدرێ، چونكه ده‌ستی هه‌بووه له كۆمه‌ڵكوژی كورد له توركیا.
فه‌رمانگه‌ی كاروباری ناوخۆی په‌نابه‌ران به ته‌واوی ڕه‌تی كرده‌وه، كه مافی پاراستنی مرۆیی بداته ئه‌و پیاوه، چونكه كه‌سێكی تاوانباره و یاسای په‌نابه‌رانیش ڕێ به مافی نیشته‌جێبوون به تاوانباران نادات.