وه‌زیری به‌رگری ڕووسیا سێرگی شویگو ڕه‌خنه‌ی توندی له سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا گرت و نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی جێمس ماتیس كرد و به ڕوونی نووسیویه‌تی، پێویسته پنتاگۆن به هه‌ستیاری و ستراتجییه‌وه له سووریا مامه‌ڵه بكات و ئامانجی ئه‌و هاوپه‌یمانییه به‌دی بهێنێت كه دروستی كرد ئه‌ویش له‌ناوبردنی تیرۆریستانی داعشه.
له نامه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری
ڕووسیا هاتووه، واشنتن هیچ كارێك ناكات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاشتی و هاریكاری وڵاتانی ناوچه‌كه له دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه به‌هۆی جه‌نگی دوور و درێژ، به‌ڵكوو به‌رده‌وام به بۆردمانه ئاسمانییه‌كانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كاته قوربانی، كه تا ئێسته به‌هۆی بۆردمانی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی زیاتر له هه‌زار و 500 كه‌س كوژراون.
ئاماژه‌ی داوه، هاوپه‌یمانان له ناوچه‌ی هاجینی ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دێرزوور دوای شه‌ش مانگ تا ئێسته نه‌یانتوانیوه ئه‌و ناوچه بچووكه له تیرۆریستان پاك بكه‌نه‌وه، به‌ڵكوو ناوه ناوه له ناوچه‌ی تریش سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه كه‌چی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات ناتوانێ كۆتایی له ناوچه‌كانی ژێر هه‌ژموونی خۆی به كۆتا بهێنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ڕێ به سوپای حكوومه‌تی سووریا بدات ده‌توانێ له ماوه‌ی دوو هه‌فته ناوچه‌كه ڕزگار بكاته‌وه و تیرۆریستان تێك بشكێنێت.