ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای كرد، وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ناوخۆی عێراق له‌لایه‌ن فالح فه‌یازه‌وه دووره و كه‌سێكی تر له شوێنی ئه‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێ، تا پۆسته‌كه وه‌ربگرێت.
فائق شێخ عه‌لی له
تویتێكدا نووسیویه‌تی، فالح فه‌یاز نابێته وه‌زیری ناوخۆ له حكوومه‌تی به‌رێز عادل عه‌بدولمه‌هدی، ورده‌كاری زیاتریش ناخه‌مه ڕوو و به كورتی ئه‌وه دووپات ده‌كه‌مه‌وه.
فالح فه‌یاز سه‌رۆكی پێشووی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌رۆكی كوتله‌ی عه‌تا و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، بووه‌ته كۆسپێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م متمانه‌دان به هه‌شت وه‌زیره‌كه‌ی تری حكوومه‌تی عێراق و ته‌واوكردنی كابینه وه‌زارییه‌كه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ناكۆكی هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی شیعه، به‌ره‌ی موقته‌دا سه‌در و عه‌مار حه‌كیم و حه‌یده‌ر عه‌بادی به ته‌واوی ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه و داوا ده‌كه‌ن كه‌سێكی بێلایه‌ن ببێته وه‌زیری ناوخۆ، له به‌رانبه‌یش دا به‌ره‌ی هادی عامری و نووری مالیكی و هاوپه‌یمانه‌كانیان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فه‌یاز پۆستی وه‌زیری ناوخۆی عێراق وه‌ربگرێت.
سووربوون و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه له‌سه‌ر وه‌رگرتن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فه‌یاز هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر حكوومه‌ت دروست كرد و ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكوومه‌تی عه‌بدولمه‌هدی هێناوه‌ته ئاراوه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندان جار له په‌رله‌مان نه‌توانرا متمانه به وه‌زیره‌كان بدرێ و كابینه‌ی حكوومه‌ت ته‌واو بكرێت.