وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رای گه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنى به ئه‌ردۆغان داوه، فه‌تحوڵا گوله‌ن راده‌ستى توركیا بكاته‌وه، به‌ڵام گومان له‌و لێدوانه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا هه‌یه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م مه‌ولوود چاویشئۆغڵوى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كرد، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنێكى به ئه‌ردۆغانى سه‌رۆك كۆمارى توركیا داوه.
له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى به‌ڵێنه‌كه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ده‌ڵێ" له ئه‌رجه‌نتین. ترامپ به ئه‌ردۆغانى گوتن كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى گوله‌ن و كه‌سانى تر راده‌ستى توركیا بكه‌نه‌وه".
مه‌ولوود چاویشئۆغڵو ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌م به‌ڵێنه‌ى تره‌مپ له میانه‌ى لووتكه‌ى G20 بووه كه له كۆتایى مانگى رابردوو له ئه‌رجه‌نتین به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ڵام ئه‌و كاته راگه‌یاندنه‌كه باسیان له‌وه كرد، كه دیداره‌كه‌ى تره‌مپ و ئه‌ردۆغان خاڵى بوو له باسكردنى هه‌ر شتێكى رژد، بۆیه گومانێكى زۆر له‌و لێدوانه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ده‌كرێت.
كارى جونسون كه رۆژنامه‌نووسێكى ئه‌مه‌ریكى پسپۆڕه له یاسا له باره‌ى ئه‌و لێدوانه‌ى چاویشئۆغڵو گوتوویه‌تى "ئه‌گه‌ر به‌ڵێنى راده‌ستكردنه‌وه‌ى گوله‌ن راست بێت ئه‌وا ماناى ئه‌وه‌یه وه زاره‌تى ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌ت داد سه‌ربه‌خۆیه‌تى- مه‌به‌ست تره‌مپه".
دواتر رۆژنامه‌نووسه‌كه ده‌ڵێ" ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان ساڵه راده‌ستكردنه‌وه‌ى گوله‌ن ره‌ت ده‌كاته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى له‌دژى ئه‌و نییه".
فه‌تحوڵا گوله‌ن له‌ساڵى 1941 له توركیا له دایكبووه، یه‌كێكه له پیاوه ئایینیه‌كان و بانگخوازه‌كان، رێكخراوێكى هه‌یه به ناوى خزمه‌ت، له ساڵى 1999 له‌ژێر گوشار توركیاى جێهێشتووه له ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێیه، توركیا گوله‌ن به ئه‌نجامدانى كۆده‌تاكه‌ى 2016 تۆمه‌تبار ده‌كات، بۆیه چه‌ندان جاره داوا ده‌كات ئه‌مه‌ریكا راده‌ستى بكاته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ئه‌م داوایه‌ى توركیا ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.