چه‌مچه‌ماڵ.. ئاگر له‌ماڵێك كه‌وته‌وه و سێ منداڵ و دایكێك بوونه قوربانى
له‌شارۆكه‌ى چه‌مچه‌ماڵى سنوورى سلێمانى به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه‌وه سێ منداڵى خێزانێك گیانیان له ده‌ستدا و دایكیشیان به سه‌ختى جه‌سته‌ى سووتاوه.
ڕووداوه‌كه ئیواره‌ى ئه‌مڕۆ دواى سه‌عات هه‌شت ڕوویداوه و به‌جۆرێك بووه كه ئاگر له ماڵێك كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌پێى زانیارییه‌كانیش هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه شۆرتى كاره‌با بووه.
ئه‌یوب حه‌مه جێگیری به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئاگر له ماڵێك له گه‌ره‌كی ئاسووده‌ی چه‌مچه‌ماڵ كه‌وته‌وه به‌وهۆیه‌وه سێ منداڵی یه‌ك خێزان گیانیان له‌ده‌ستدا و دایكیشیان به سه‌ختى جه‌سته‌ى سووتاوه كه ئێسته ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى سلێمانى كراوه.
به‌پێى قسه‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى ته‌ندروستى له سنووره‌كه، ئه‌و سێ منداڵه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه ناویان دارین دیار مه‌جید ته‌مه‌ن پێنج ساڵ و كارین دیار مه‌جید ته‌مه‌ن دوو ساڵ و ده‌روون دیار مه‌جید ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ بووه.
هاوكات "وشه" له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رگرى شارستانى سنووره‌كه زانیویه‌تى كه به‌پێى لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایه‌كانیان ده‌ركه‌وتووه كه هۆكارى ئاگره‌كه شۆرتى كاره‌با بووه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه مانگى ڕابردوویش خێزانێكى تر له چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆى گڕگرتنى ماڵه‌كه‌یان بوونه قوربانى كه به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب بوون.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم