له ساڵی 2019 كێشه‌ی ئابووری به‌رۆكی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گرێ، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه چوار ساڵی پێشوو وڵاتانی ناوچه‌كه له جه‌نگ بوون دژی تیرۆر، ئێسته‌یش له سووریا به تایبه‌تی ئه‌و جه‌نگه كۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵام له 2019 مه‌ترسی گه‌وره جه‌نگ و تیرۆر نییه، به‌ڵكوو مه‌ترسی ئابووری وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شه‌كه‌ت ده‌كات.
ململانێ وێرانكه‌ره‌كانی یه‌مه‌ن و سووریا و لیبیا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه باجێكی زۆر بده‌ن و ناوچه‌یه‌كی یه‌كجار فره‌وانیان وێران بووه و به هه‌زارانیان لێ كوژراوه و به ملیۆنانیش ئاواره‌بوون.
هه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی جه‌نگیان تێدا بووه له
2019 تووشی داڕمانی ئابووری نابن، به‌ڵكوو ئوردن و لبنان و میسڕیش كه به ملیۆنان گه‌نجی ئه‌و وڵاتانه بێكارن و هیچ داهاتێكیان نییه و ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بییان لێ دروست بوو به‌و هیوایه‌ی كار و ئازادیان بۆ ده‌سته‌به‌ر ببێ، ئێسته بێ ئومێدبوون، چونكه سه‌ره‌ڕای گۆڕینی ڕژێم دۆخی ئه‌وان هه‌ر وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه.
عامر سبایلی شرۆڤه‌كار له ئوردن گوتی، پێشبینی ده‌كرێ 2019 ساڵێكی پڕ له هه‌ڕه‌شه بێ به تایبه‌ت له ڕووی ئابوورییه‌وه، بۆیه له ئوردن هه‌فتانه سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ست به به‌دواداچوون و كۆبوونه‌وه ده‌كات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئابووری و كێشه دارایییه‌كان.
له هه‌مان كاتدا سیاسه‌تی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ به‌رانبه‌ر به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ته‌نیا گرنگی به سعوودیه ده‌دا دژی ڕكابه‌ره‌كه‌ی ئێران، بووه‌ته هۆی زیادبوونی نیگه‌رانی و گرژی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تاران سزاكانی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌ته‌وه و دۆخی ناوچه‌كه‌ی به‌ره‌و دواوه بردووه‌ته‌وه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی ململانێی سه‌دان ساڵه له ناوچه‌كه بوونی هه‌یه.
هه‌رچه‌نده له ڕێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌سپێشخه‌ری ئاشتی له یه‌مه‌ن هه‌یه، به‌ڵام له 2019 سعوودیه و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بن له شه‌ڕ و هێرش بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاگربه‌سته به‌رده‌وامی هه‌بێ ئه‌وا ژیانی 60 هه‌زار كه‌س له مردن و ئاواره‌یی ده‌پارێزرێت.
له سووریا به‌شار ئه‌سه‌د به كۆمه‌كی ڕووسیا و ئێران حه‌وت ساڵه به ڕووی ئۆپۆزسیۆن وه‌ستاوه‌ته‌وه، ئێسته‌ش ئه‌گه‌ر ده‌ستیش له كار بكێشێته‌وه شه‌ڕ له سووریا كۆتایی نایه‌ت، جیا له‌وه‌یش تا ئێسته شه‌ڕی قورس له باكور و ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا هه‌یه، بۆیه هه‌ر چۆنێك بێ كێشه و ته‌نگژه‌كان له‌وێ كۆتایی‌یان نایه‌ت و به‌رده‌وام ده‌بن.
له عێراق ساڵێك تێپه‌ڕیووه به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن له‌لایه‌ن حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌وه به‌سه‌ر ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، به‌ڵام هێشتا وڵاته‌كه له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌دایه و ناوچه‌یه‌كی یه‌كجار فره‌وانی به ته‌واوی وێرانبووه و دۆخی ته‌ناهی جێگیر نییه و گه‌نده‌ڵی و ئاڵۆزی و مافیا تێیدا بڵاوبوونه‌ته‌وه و له به‌سڕه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك نییه، بۆیه گرفته‌كانی عێراق ئاوه‌دانی و ئابووری ده‌بێ و چاره‌سه‌ركردنیشی ئاسان نابێت.
هه‌ریه‌ك له حكوومه‌ته‌كانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیاش ڕه‌زامه‌ندیان دا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و كۆنگره‌ی نیشتمانی له سه‌ره‌تاكانی 2019 ببه‌ستن، بۆ ڕێخۆشكردن و ئاماده‌كاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی وڵات، به‌ڵام تا ئێسته‌یش كه‌رتی نه‌وتی وڵات به‌ره‌ڵایه و هێز و گرووپه‌كان كۆنتڕۆڵیان كردووه، جیا له‌وه‌یش دۆخی ته‌ناهی له وڵات نائارامه و گه‌شه‌ی ئابووری زۆر زۆر خراپه.
له ئێران دۆخی ئابووری زۆر خراپتر ده‌بێ به‌هۆی سزا و گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته، به‌ڵام خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌شێوه‌ی ساڵی ڕابردوو به‌رپا نابن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به كشانه‌وه له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به ملیاران دۆلار زیانی به كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی و ئۆتۆمبێل گه‌یاند، به‌ڵام مافی مامه‌ڵه‌ی نه‌وتیشی به زۆرێك وڵات دا تا نه‌وت له ئێران بكڕن، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه بوو كه نرخی نه‌وت به‌رز نه‌بێته‌وه.
گه‌مارۆدانی قه‌ته‌ڕ له‌لایه‌ن به‌حرێن و میسڕ و سعوودیه و ئیمارات كۆتاییه‌كه‌ی نزیك نییه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ده‌وحه له ڕێكخراوی هه‌نارده‌كاری نه‌وت "ئۆپێك" كشایه‌وه كه سعوودیه سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، میسڕ كه گه‌وره‌ترین وڵاته له ڕووی ژماره‌ی دانیشتووانه له چوارچێوه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ژماره‌ی دانیشتووانی 100 ملیۆن كه‌سه و به‌ده‌ست كێشه‌ی بێكاری ده‌ناڵێنێ و ڕێژه‌ی دانیشتووانی ڕۆژ دوای ڕۆژ به‌رز ده‌بێته‌وه، هه‌رچه‌نده وه‌به‌رهێنه‌ران متمانه به ئاسایش و ئارامی وڵات ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته به فره‌وانی ڕوویان تێ نه‌كردووه.
لبنان به ته‌واوی له ڕووی سیاسییه‌وه ئیفلیج بووه و دوو ده‌یه‌یه كێشه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و گه‌نده‌ڵی هێزی له كه‌ژاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری لبنان خستووه، ئێسته قه‌رزه‌كانی ئه‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته 84 ملیار دۆلار و مه‌ترسی داته‌پینی ته‌واوه‌تی دۆخی ئابووری وڵاته‌كه ده‌كرێت، جیا له‌وه‌ی كێشه و شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌كان به‌رده‌وامیان ده‌بێت.