دوای ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵی دا كارمه‌ندێكی مه‌سیحی نووسینگه‌ی خۆی بكاته وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق كه پشكی پێكهاته‌ی مه‌سیحییه‌كانه له عێراق، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی مه‌سیحی ده‌ستیان به ناڕه‌زایه‌تیی كردووه و پێشبینی ده‌كرێ عادل عه‌بدولمه‌هدیش كه‌سێكی تر له شوێنی كاندیده‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح دیاریی بكات تا پۆسته‌كه وه‌ربگرێت.
له دانیشتنی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆی هه‌شت وه‌زاره‌ت ته‌نیا متمانه به سێ وه‌زیر درا، ئه‌وانیش وه‌زیری ڕۆشنبیری و پلاندانان و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بوون، تا ئێسته پێنج وه‌زاره‌تی تر ماون و ناوی كاندیده‌كانیان له په‌رله‌مانه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له ڕۆژانی داهاتوو ئه‌وانیش یه‌كلا بكرێنه‌وه و وه‌ك وه‌زیر له حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌ستبه‌كار بن.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی نه‌خستنه ده‌نگدانی كاندیدی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران له دانیشتنی دوێنیی په‌رله‌مانی عێراق بۆ بوونی ناكۆكی ده‌گه‌ڕێته‌وه له نێوان پێكهاته‌ی
مه‌سیحی له‌سه‌ر هناء عه‌مانوئێل كاندیدی به‌رهه‌م ساڵح بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران، لایه‌نه مه‌سیحییه‌كان به ته‌واوی ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و برهانه‌دین ئیسحاق په‌رله‌مانتاری مه‌سیحی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتی كرده‌وه، كه كاندیدی پێكهاته‌ی مه‌سیحی ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێ، نه‌ك كه‌سێكی مه‌سیحی كاندیدكراو له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه.
ئاماژه‌ی دا له ڕیزه‌كانی پێكهاته‌ی مه‌سیحی كه‌سانی زۆر شایسته و لێهاتوو هه‌ن كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رز و باڵان و ده‌توانن خزمه‌تی زۆرتر بكه‌ن و نوێنه‌رایه‌تی ئێمه‌یش له حكوومه‌ت بكه‌ن.