به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ى كانوونى یه‌كه‌م، له زانكۆى ته‌كنیكى هه‌ولێر كچه قوتابییه‌ك هه‌وڵى خۆكوشتن ده‌دات و له سه‌ر یه‌كێك له باڵه‌خانه‌كانى زانكۆكه‌وه خۆى هه‌ڵده‌داته خواره‌وه.
ڕۆزى عه‌بدولره‌حمان نێردراوى "وشه" له زانكۆى ته‌كنیكى هه‌ولێر ڕاى گه‌یاند، تا ئێسته هۆكارى كێشه‌ى ئه‌و قوتابییه ئاشكرا نه‌كراوه كه به‌هۆیه‌وه ویستوویه‌تى خۆى بكوژێ.
روونیشى كرده‌وه كه قوتابییه‌كه كچه و له به‌شى كارگێرى كار له زانكۆكه ده‌خوێنێت، ئێسته‌یش به‌هۆى برینداربوونى دواى خۆهه‌ڵدانه خواره‌وه‌ى ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه.
د. جه‌وده‌ت جه‌عفه‌ر راگرى به‌شى كارگێرى كار به "وشه"ى گوت، ئه‌و قوتابییه یه‌كێكه له‌و قوتابیانه‌ى له قۆناغى سێیه‌مى كارگێرى كاره و نمره‌كانى به‌رزن. هه‌روه‌ك دووپاتى كرده‌وه ئێسته بارى ته‌ندروستى ئه‌و كچه جێگیره.
راگیرى به‌شه‌كه گوتى، تا لێكۆڵینه‌وه نه‌كه‌ین ڕوون نییه كه هۆكاره‌كه چییه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، كه ئه‌و قوتابیه ئه‌مڕۆ بڕیاربووه سیمینارێك پێشكه‌ش بكات.
قوتابییه‌كه ناوى "وڵات حوسێن"ه و قوناغى سێیه‌مى به‌شى كارگێرى كاره له زانكۆى ته‌كنیكى هه‌ولێر.