مرۆڤه‌كان ده‌بێت بۆ جارێكیش بێت پێش مردنیان به‌درێژایی ته‌مه‌نیان رووبه‌ڕووی
مێخه‌كه یان بزماره ببنه‌وه كه دواتر ده‌توانیت له‌ڕێى چاره‌سه‌ری پزیشكییه‌وه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێك بۆ چه‌ند ساڵێك به‌یه‌كجارى بنبڕى بكه‌یت.
له گرنگترین تێبینیه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه ئه‌وه‌یه كه نابێت خۆت ده‌ستكاری بكه‌یت، پزیشكان پێیانوایه باشتره ئارامبگریت له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا بۆ چاره‌سه‌ری مێخه‌كه، چونكه به ده‌ستكارى یان برینداركردنى بۆى هه‌یه له‌ناو بچێت به‌یه‌كجارى، به‌ڵام ئیتر له ناو جه‌سته‌ت ده‌رده‌چێت و له پڕدا شوێنێكت به‌ته‌واوى له‌كار ده‌كه‌وێت ئه‌وه‌یش به‌هۆى ڕه‌ق بوونى جه‌سته به ته‌واوه‌تى دێت.
هه‌مووانیش ئه‌وه ده‌زانن كه مێخه‌كه به‌ئازاره، به‌تایبه‌تی له‌كاتێكدا له‌ژێر پێدا دروست ده‌بێت و له‌كاتی ڕۆیشتندا ئازارت پێده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ندێك كات مێخه‌كه له‌سه‌ر ده‌ست دروست ده‌بێت و هه‌روه‌ها له‌كاتی كاركردندا هه‌راسانت ده‌كات، بۆ ئه‌م جۆره‌یان پێویستت به نه‌شته‌رگه‌رى پێست هه‌یه له‌لاى پزیشكى پسپۆڕ.
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه هه‌ندێك كه‌س هه‌یه له هه‌موو ته‌مه‌نییان 20 جار له‌سه‌ر یه‌ك ڕووبه‌ڕووی مێخه‌كه ده‌بنه‌وه.
جێی باسه، یه‌كێك له چاره‌سه‌ره ده‌رمانییه‌كان به "turpentine oil" ده‌كرێت، كه جۆره زه‌یتێكه كه بۆ له‌ناوبردنی مێخه‌كه به‌كارده‌هێنرێت و ناوێكی هۆڵه‌ندییه، كه له‌كاتى به‌كارهێنانیدا مێخه‌كه وشك ده‌كات و دواتریش هه‌ڵده‌وه‌رێت و دواتر شوێنه‌كه‌ى به‌یه‌كجاى بۆماوه‌ى دوومانگ نامێنێت.
مێخه‌كه به‌رگێكی ڕه‌قی پێسته و درووست ده‌بێت به‌هۆی كاردانه‌وه‌ی پێست بۆ لێخشاندن وه په‌ستانەوە، تۆ ئه‌گه‌ر تووشى مێخه‌كه بوویت یان نازانى تووش بوویت ئه‌وا ئه‌م نیشانانه‌ى خواره‌وه بۆت ڕوون ده‌كاته‌وه كه نه‌خۆشییه‌كه‌ت هه‌یه یان نا، ئه‌وانیش:
1. زۆرى ڕه‌قی و توندی و زه‌ردی له پێستدا دروست ده‌بێت.
2. زیادبوونی هه‌ستیاری پێست.
3. ئازار له كاتی له‌پێكردنی پێڵاودا.
4. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ده‌ستیش هه‌لى بكه‌نیت خوێن له شوێنى دروست بوونى نایه‌ت.
خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشییه به‌هۆى چه‌ند شتێكى ساناوه‌یه:
1. بەکارنه‌هێنانی پێڵاوی زۆر تەسک.
2. بەکارهێنانی گۆرەوی نەرم و ئەستوور.
3. نەهێشتنەوەی نینۆکەکانی قاچت بە درێژی.