مه‌ترسی ده‌ستریژیی سێكسی، پۆلیسی پارێزگای دیاله‌ی ناچار كرد، هێز له چوارده‌وری قوتابخانه‌كانی كچان كۆ بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش پاش سكاڵای كه‌سوكاری قوتابیان كه له‌به‌ر چه‌ند ڕووداوێكی ده‌ستدرێژی له‌لایه‌ن كوڕانه‌وه كچه‌كانیان ترسێنراون.
ژماریه‌ك له كه‌سوكاری قوتایانی كچانی ئاماده‌یه‌كانی دیاله، له نامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگاكه‌یان ناردووه، دوایان كردووه هێز بۆ پاراستنی كچه‌كانیان بجووڵێندرێ، چونكه دیارده‌ی رێگری له‌كچانی قوتابی له‌لایه‌ن كوڕانه‌وه له تانه و ته‌شه‌رلێدانه‌وه گه‌یشتووه‌ته ده‌ستدرێژیی سێكسی.
"أ،ع" باوكی كچه قوتابیه‌ك به هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌یویست ناوی بڵاو بكرێته‌وه بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، به‌هۆی ده‌سترێژی سێكسی و تانه‌دان له كچان له ناوه‌ندی پارێزگای دیاله، كار گه‌یشتووه‌ته شه‌ڕی نێوان خانه‌واده و هۆزه‌كان و دواتریش به هۆكاری جۆری كێشه‌كه كه پێوه‌ندی به شه‌ره‌فه‌وه هه‌یه، له‌بری دادگا به سوڵحی عه‌شایه‌ری كێشه‌كان لێیان چاره‌سه‌ر كراوه.
هه‌روه‌ها گوتی، زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌و كوڕانه ماتۆرسكیلیان پێیه و له‌كاتی گه‌یشتنی كه‌سوكاری قوتابیان و پاسه‌وانی قوتابخانه‌كان هه‌ڵدێن.
غالب عه‌تییه گوته‌بێژی فه‌رمیی پۆلیسی دیاله، بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته‌روو، " له‌لایه‌ن كه‌سوكاری قوتابیه كچه‌كانی به‌شی زۆری قوتابخانه‌كانی ناوه‌ندی پارێزگای دیاله ئاگادار كراینه‌وه، به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌ربڵاو كوڕان دێنه پێش قوتابخانه‌كانی كچان و تانه و ته‌شه‌ر له كچان ده‌ده‌ن، به جۆرێك كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی ده‌سترێژیی سكسی بكه‌نه سه‌ر كچان.
ئه‌وه‌شی گوت، له نزیكه‌ی 60 قوتابخانه‌ی شارۆكه‌ی باقوبه و ده‌وروبه‌ری، هێزی پۆلیس به مه‌فرزه بۆ نه‌هێشتن و ره‌وینه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه جێگیر كراوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیسی دیاله راشیگه‌یاند: "مه‌فره‌زه‌ی گه‌ڕۆك و جێگیریان له ده‌وروی قوتابخانه‌كان بڵاوه پێ كردووه چونكه سكڵای زیاتر له 300 وارسی قوتابیان پێ گه‌یشتووه .
توێژه‌رانیش پێیان وایه، خراپیی دۆخی ئابووری خه‌ڵكی ناوچه‌كه كه بووه‌ته هۆكاری له‌مپه‌ر دروستكردنی له به‌رده‌م پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی هۆكارێكی تره بۆ زیادبوونی ئه‌و دیارده‌یه.
پۆلیسی دابینكراوی دیاله بۆ ڕێگری له دیارده‌ی ده‌ستبردن به كچان له به‌شی پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌ی پێكهێنراون و ئه‌و پۆلیسانه جیاواز له پۆلیسی فریاكه‌وتن و دادگا و دامه‌زراوه حكوومییه‌كان بۆ كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌ماهه‌نگیكردنی رێكخراو و دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێك هێنراون.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی