دووانه‌یه‌كی ئوستورالی كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه خۆشه‌ویستی كوڕێكن، ده‌یانه‌وێت له یه‌ك ڕۆژدا هه‌ردووكیان هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكه‌ن، به‌ڵام یاسای وڵاته‌كه‌یان ڕێگره.
ئانا و لوسی دوو كچی ئوستورالی 33 ساڵی دووانه‌ن، ماوه‌ی شه‌ش ساڵه له پێوه‌ندی خۆشه‌ویستیدان له‌گه‌ڵ كوڕێك به ناوی بێن بێرن، ئێسته ده‌یانه‌وێت پێوه‌ندییه‌كه‌یان پته‌وتر بكه‌ن و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بێن بكه‌ن.
له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، وێنه‌یه‌كی خۆیان بڵاو كردووه‌ته‌وه، باسیان له‌وه كردووه كه هه‌ردووكیان حه‌ز ده‌كه‌ن شوو به بێن بكه‌ن و به یه‌كه‌وه بژین، به‌ڵام یاسای وڵاته‌كه‌یان ڕێگه‌یان پێ نادات.
له ساڵی
1961ه‌وه به فه‌رمی فره‌ژنی له ئوستورالیا قه‌ده‌غه كراوه، ئه‌مه‌ش ئانا و لوسی به ته‌واوی بێزار كردووه و نازانن چ چاره‌یه‌ك بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه.
بێن له ناوچه‌یه‌ك ده‌ژی، كه به ئۆتۆمبێل 40 خوله‌ك له كچه‌كانه‌وه دووره، هه‌میشه سه‌ردانیان ده‌كات و به پێی قسه‌ی كچه‌كانیش بێت، به‌وپه‌ڕی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات.