ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌ی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه کوردستان هەمیشە شوێنی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی ئایین و ئاینزاکان بووە و لەم دۆخە سەختانەی ئەم دواییەشدا سەلمێندرا، کە هیچ فاکتەرێک ناتوانێ ئەم پێکەوەژیانە لەبار ببات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو، مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌ی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی عیساوه، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستان و به تایبه‌ت مه‌سیحییه‌كان ده‌كات.
وه‌ك له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، هاتووه: هەر لەم بۆنەیەدا سوپاس و پێزانینمان ئاراستەی پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەین، کە لە جەنگی دژی تیرۆردا بە گیانی خۆیان گشت هاوولاتیانی کوردستانیان بە بێ جیاوازی پاراست و پارێزەری بەها و پیرۆزیەکانی گشت ئایین و ئایینزاکان بوون. سڵاو بۆ گیانی پاکی پێشمەرگە شەهیدەکانمان و گشت شەهیدانی جەنگی دژ بە تیرۆر. سەری رێز بۆ خانەوادە سەربەرزەکانی شەهیدان دادەنوێنم و هیوای چاکبوونەوەی هەرچی زووتر بۆ پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازم.
هه‌روه‌ها مه‌سروور بارزانی نووسیویه‌تی: کوردستان هەمیشە شوێنی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی ئایین و ئاینزاکان بووە و لەم دۆخە سەختانەی ئەم دواییەشدا سەلمێندرا، کە هیچ فاکتەرێک ناتوانێ ئەم پێکەوەژیانە لەبار ببات. لەم کاتانەی ناوچەکە لە ئاگری شەڕی تایفی و تۆڵەسەندن و توندووتیژیدا دەسووتێ، کوردستان پەناگەی هەموو لایەنە ناکۆکەکان بووە، بۆیە کوردستانییەکان سەلماندیان کە شایستەی ئەوەن وڵاتەکەیان بە گیانێکی کوردستانیانە بەڕێوە بچێت و چارەنووسیان بە دەست خۆیان بێ و سەربەخۆ بەرەو داهاتوویەکی پرشنگدار هەنگاو بنێن.
له كۆتایی پیرۆزبایینامه‌كه‌یدا، ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاشایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ: لەم بۆنە پیرۆزەدا ئاواتەخوازم هەرچی زووتر ئاشتی و ئارامی باڵی بەسەر ناوچەکەدا بکێشێ و کۆتایی بە خوێنڕشتن و وێرانکاریی زیاتر بهێنرێت.