له ساڵی 1983 پرۆفیسۆری ئه‌مه‌ریكی ئیسحاق ئه‌سیمۆڤ كه تا ئێسته پێشبینییه‌كانی به ته‌واوی به‌دی هاتوون و ڕوویانداوه، پێشبینییه‌كانی خۆی له‌باره‌ی دۆخی مرۆڤ و ژیان له ساڵی 2019 ده‌خاته ڕوو و پێشبینی سه‌یر و نامۆ ده‌كات.
پێشبینییه‌كانی
ئه‌سیمۆڤ تا ئێسته وه‌كو خۆی به‌دیهاتوون و ئه‌و هه‌ر له زووه‌وه پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه پێوه‌ندییه‌كان به جۆرێك پێش ده‌كه‌ون، كه مرۆڤ له دووری هه‌زاران میله‌وه ده‌توانێ به ده‌نگ و ڕه‌نگ قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن و ئامێره‌كان زۆر پێش ده‌كه‌ون و مرۆڤ زۆر كه‌متر له پێشوو كار ده‌كات. بۆ 2019یش له‌بواری ته‌كنه‌لۆجیا و گه‌ردوونناسی پێشبینی كردووه، ئه‌و به وردی سه‌رنجی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و دوو بواره و پێشكه‌وتنه‌كانی بۆ 2019 ده‌خاته ڕوو.
له‌باره‌ی پێشكه‌وتنه‌كانی كۆمپیوته‌ر و بواری ته‌كنه‌لۆجیا، ئه‌سیمۆڤ ده‌ڵێ، هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئه‌تۆمی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت واته ڕووسیا دووره و به گشتی له دوو بواری سه‌ره‌كی پێشڤه‌چوونی گه‌وره ڕوو ده‌ده‌ن، كه ئاراسته‌ی ژیانی مرۆڤ ده‌گۆڕن، كه یه‌كێك له‌وانه بواری كۆمپیوته‌ر و ته‌كنه‌لۆجیایه و له 2019 دۆخه‌كه به جۆرێك ده‌گات، كه كۆمپیوته‌ره‌كان ته‌واو پێشكه‌وتوو ده‌بن و ده‌چنه ناو ماڵه‌كانه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری بین و كۆمه‌ڵگاكان هێنده ئاڵووده‌ی ته‌كنه‌لۆجیا ده‌بن، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك دوور له ته‌كنه‌لۆجیا ناتوانن بژین و مرۆڤ تێك ده‌چێت.
جیا له‌وه پێشڤه‌چوونه ته‌كنه‌لۆجییه‌كان ده‌بێته هۆی كه‌م كاركردنی مرۆڤ و گۆڕینی جۆری كاره‌كان، چونكه رۆبۆته‌كان ورده ورده شوێنی مرۆڤ له ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كان ده‌گرنه‌وه، كۆمه‌ڵگا پێویستی گه‌وره‌ی به گۆڕانێكی سه‌ره‌كی له سیسته‌می فێربوون ده‌بێ، ده‌بێ خێزانه‌كان سه‌ر له نوێ ڕابهێنرێنه‌وه و به ته‌كنه‌لۆجیا ئاشنا بكرێن، چونكه ته‌كنه‌لۆجیا زۆر زیاتر پێش ده‌كه‌وێ و زۆرێك له خه‌ڵكی ده‌بێ به زۆر پێی ئاشنا بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی لێی تێ بگه‌ن و به‌كاری بهێنن، به پێچه‌وانه‌وه دوا ده‌كه‌ون و ناتوانن به‌رده‌وام بن له ژیان.
جیا له‌وه ته‌كنه‌لۆجیا شۆڕشی گه‌وره له بواری خوێندن و فێربوون به‌رپا ده‌كات، به جۆرێك كۆمپیوته‌ره‌كان ڕۆڵی مامۆستا لاواز ده‌كه‌ن و وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كان و وانه‌كان له ناو تۆڕی ئینته‌رنێت هه‌یه و منداڵان و قوتابیان ده‌توانن به‌ر له‌وه‌ی مامۆستا بۆیان ڕوون بكاته‌وه، ده‌ستیان پێ بگات و به ته‌واوی تێی بگه‌ن، ئه‌وه له كۆمه‌ڵگایه‌ك كه منداڵ و گه‌نجانی تووشی ئاڵووده‌بوونی یارییه‌كان نه‌بن.
بۆ بواری گه‌ردوونناسی و دۆزینه‌وه‌ی هه‌ساره‌یه‌ك كه بۆ ژیان بشێ و مرۆڤ له زه‌وییه‌وه بۆ ئه‌و هه‌ساره‌یه بیگوازێته‌وه و نیشته‌جێ بێ، ئه‌سیمۆڤ ده‌ڵێ، له 2019 پلان و به‌رنامه بۆ داڕشتن و دروستكردنی كۆمه‌ڵگای مرۆیی له گه‌ردوون و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌كرێت، مرۆڤ ده‌رگای ژیان له‌سه‌ر مانگ ده‌دۆزنه‌وه و ده‌ست به دروستكردنی كارگه و خانوو ده‌كه‌ن و ڕوانگه‌ی چاودێری گه‌ردوونی گه‌وره و وێستگه‌ی گه‌وره‌ی وزه‌ی خۆری لێ دروست ده‌كه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كات، كه مرۆڤ له‌م ساڵه به ته‌واوی نزیك ده‌بێته‌وه له نیشته‌جێبوون له‌سه‌ر مانگ و پلان و نه‌خشه بۆ هه‌موو شتێك داده‌ڕێژێ، ڕه‌نگه ده‌ست به دروستكردنیشی بكرێ، ڕه‌نگه هه‌ر له چوارچێوه‌ی پلان و نه‌خشه‌ڕێ بمێنێته‌وه و له داهاتوویه‌كی زۆر نزیك واته ساڵه‌كانی دوای 2019 دروستكردنی كۆمه‌ڵگای نیشته‌جێبوون و كارگه له‌سه‌ر مانگ ده‌ست پێ بكات، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێ كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كان له‌سه‌ر ڕووی مانگ بچووك ده‌بن و خه‌ڵكی زۆر چانسی ئه‌وه‌یان نابێ بچنه سه‌ر مانگ بژین و زه‌وی به‌جێ بهێڵن.
بۆ ئه‌مه‌یش زانایان پشتڕاستی پێشبینییه‌كانی ئه‌سیمۆڤ ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن، كه ئاژانسی گه‌ردوونناسی ئه‌مه‌ریكا "ناسا" ماوه‌ی 18 ساڵه كه‌شتییه ئاسمانییه‌كانی بۆ سه‌ر مانگ ڕه‌وانه ده‌كات و توێژینه‌وه‌ی یه‌كجار زۆری له‌سه‌ر ڕووی مانگ ئه‌نجام داوه و نزیكبوونه‌ته‌وه له ئه‌نجام و پلانی دۆزینه‌وه‌ی شوێنی شیاو بۆ مرۆڤ، به‌ڵام دروستكردنی كۆمه‌ڵگا و نیشته‌جێكردنی مرۆڤ ڕه‌نگه كاتی زیاتر بخایه‌نێت.
ئیسحاق ئه‌سیمۆڤ كێیه؟
له دووی كانونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 1920 له دایكبووه و له شه‌شی نیسان/ئه‌پریلی 1992 كۆچی دوایی كردووه، نووسه‌ر و كیمیازانێكی ئه‌مه‌ریكی به ڕه‌گه‌ز ڕووسی بووه، زیاتر له 500 كتێب و 90 هه‌زار نامه‌ی نووسیوه و نووسین و ژینی كراوه‌ته چه‌ندان فیلمی سینه‌مایی و پێشبینیكارێكی سه‌ركه‌وتوو و به‌هێز بووه و پێشبینییه‌كانی وه‌دیهاتوون و ڕوویان داوه، بۆیه خه‌ڵكێكی زۆر هۆگریه‌تی و كتێبه‌كانی به‌رده‌وام له چاپ ده‌درێنه‌وه و خوێنه‌ر له ده‌ست ناده‌ن.