به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێوه، پیاوێك دیارییه‌كی پێشكه‌شی ژنه‌كه‌ی كرد كه به ته‌واوی چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو، به هۆیه‌وه ژنه‌كه‌ی تووشی شۆك كرد.
وێنه‌ی ژن و مێردێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگی داوه‌ته‌وه كه به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێ و پێنجه‌م ساڵیادی هاوسه‌رگیرییانه‌وه، سوپرایزێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو بۆ ژنه‌كه له لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه ئه‌نجام دراوه.
ئه‌و پیاوه كه بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و ژنه‌ی ناسیوه، له كافتریایه‌ك بووه و له‌سه‌ر مێزێك قسه‌یان كردووه، دواتر خۆشه‌ویستی له نێوانیان دروست بووه و هاوسه‌رگیرییان كردووه، ئێسته كه پێنج ساڵ به‌سه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان تێپه‌ڕیوه، مێزه‌كه‌ی له كافتریاكه كڕیوه‌ته‌وه و به سوپرایز بۆ ژنه‌كه‌ی هێناوه.
ئه‌و ژنه هێنده به دیاری مێرده‌كه‌ی سه‌رسام بووه، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی
تویته‌ر له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی خۆیان بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مه‌ش وای كرد له ناو میدیاكاندا ده‌نگ بداته‌وه و به جوانترین دیاری كریسمس ناوی ببه‌ن.