ژن و پیاوێك له قه‌ڵادزێ كوژران
هاووڵاتییه‌كى سنوورى قه‌ڵادزێ دوو هاووڵاتی تر‌ى كوشت و ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه دواى تاوانه‌كه خۆیشى كوشتبێ، به‌ڵام پۆلیسى سنووره‌كه ده‌ڵێن، تا ئێسته دوو ته‌رم گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" دواى سه‌عات پێنجى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی مام قاسمی شاری قه‌ڵادزێ ژن و پیاوێك كه ته‌مه‌نیان له نێوان30 بۆ 37 ساڵاندایه ته‌قه‌یان لێ كراوه و كوژراون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسى قه‌ڵادزێ زانیارییه‌كانى بۆ "وشه" پشتڕاستكرده‌وه و ڕاى گه‌یاند، تا ئێسته ته‌رمى دوو كه‌س ڕه‌وانه نه‌خۆشخانه كراون، بۆیه خۆكوشتنى تۆمه‌تباره‌كه هێشتا یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه گوتى، پێده‌چێت ڕووداوه‌كه به‌هۆى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بێت و ئێسته پۆلیس ده‌ستى به لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كه كردووه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه به‌گوێره‌ى ئاماره‌كانى پۆلیس له سنوورى ڕاپه‌رین رووداوه‌كانى كوشتن و ته‌قه‌كردن ڕووى له زیاد بوون كردووه و له‌ماوه‌ى ساڵى 2018یش چه‌ندان تاوانى جۆراو جۆر له‌و سنووره ڕووى داوه.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم