بەمشێوەیە كێوی چارەسەری نارێكی گەدە و ریخۆڵەكان دەكات

:: PM:07:57:07/01/2019 ‌
بەپێی ئەو توێژینەوەی كە لە گۆڤاری هێمینی ئاسیای خۆراك پێدانی پزیشكی بڵاوكرداوەتەوە دەڵێت، كێوی یارمەتی دەدات لە باشتركردنی ریخۆڵەكان و دەتوانرێت وەكو چارەسەرێكی سروشتی بەكاربهێنرێت بۆ نارێكی گەدە و ریخۆڵە وەكو قەبزی و نەخۆشییەكانی هەستەوەری ریخۆڵە.

بەپێی ئەو توێژینەوەیەی كە لە قوتابخانەی خۆراك پێدان و زانستی تەندروستی ئەنجام درا لە زانكۆی تایوان، كێوی بەو كەسانە درا كە نۆخشی گەدە و قەبزی یان سكچونیان هەبوو. لەكاتی وەرگرتنی كێوی وەكو چارەسەرێك دەركەوت كە كێوی تێكرای تەندروستی ریخۆڵَەكان باشتر دەكات و نیشانە خراپەكان كەم دەكاتەوە وە رێگە لە هەوكردن دەگرێت و كاریگەرە لە دژی نەخۆشییەكانی هەوكردن.

"چەند زانیاریەك لەسەر كێوی"
كێوی میوەیەكی مزرە بەگشتی لە دەرمانە چینیە ئاساییەكاندا بەكاردەهێنرێت، هەرسكردن باشتر دەكات و دەتوانرێت وەكو چارەسەرێك بەكاربهێنرێت بۆ نەخۆشییەكانی گەدە و ریخۆڵە و قەبزی درێژخایەن، ئەم قەبزی درێژخایەنە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك بەردەوام دەبێت و لەم حاڵەتەدا دەرمانی رەوانی پێویستە بەكاربهێنرێت، بەڵام دەرمانی رەوانی چەندان كاریگەری لاوەكی هەیە لەسەر لەش وەكو سكچوونی بەردەوام و ژان و ناهاوسەنگی ئەلیكترۆلایت و وشكبوونەوە.

باشتر وایە كێوی وەكو چارەسەرێك بەكاربهێنرێت بۆ ئەو كەسانەی گرفتی ریخۆڵەكانیان هەیە و كاریگەری لاوەكی نیە لەسەر لەش و پاڵ بە پێكهاتە زیادەكانی ریخۆڵەكانەوە دەنێت بۆ دەرەوەی لەش و برێكی زۆر ریشاڵی تێدایە كە بارستەی پیسایی كەم دەكاتەوە و بەشێوەیەكی ئاسانتر دەكرێتە درەوەی لەش. دوو جۆر ئاوێتەی تێدایە كە رێگە لە گەشەكردنی ئەو بەكتریایانە دەگرن كە دەبنە هۆی نەخۆشی.

كێوی گەشەكردنی بەكتریایی سالمۆنێلا كەم دەكاتەوە لە ریخۆڵەكاندا و لاكتەوبەسیلەس زیاد دەكات و رێگە لە مانەوەی پیسایی دەگرێت بە رێژەی %70 بۆ 80 سیستەمی بەرگری لە ریخۆڵەكاندایە ئەگەر ریخۆڵەكان تەندروست بن ئەوە تەواوی لەش تەندروست دەبێت و لە چەندان نەخۆشی بەدوور دەبێت.



وشە - ئاوات ئازاد