زانیاریی نوێ‌ لەسەر هاتنی پاسێك لە ژنان بۆ بەشوودان ئاشكرا دەكرێت

:: AM:10:32:08/01/2019 ‌
قایمقامی سۆران دواین زانیاری لەسەر دەنگۆی هاتنی پاسێك لە ژن بۆ سنووری شارۆكەی سۆران بۆ بەشوودان ئاشكرا دەكات و هەمو هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش بەدواداچوونیان كردووە.

ئەمڕۆ سێشەم هەشتی كانوونی دووەم، كرمانج عزەت قایمقامی سۆران بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، دوای بڵاو بوونەوەی دەنگۆی هاتنی پاسێك لە ژن بۆ بەشوودان لە سنوورەكە سەرجەم هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش خرانە ئامادەباشی و دەستییان بەدواداچوون كرد.

قایمقامی سۆران گوتی، تاوەكو ئەمڕۆ بەیانی لەسەرجەم هەوڵەكانی ئەنجامدراوە هیچ شتێك لەو بابەتە نیە و لە بەدواداچوونی خۆشمان بەردەوام دەبین، هەروەها دەبێت ئەوەیش بزانین سنوورەكە شوێنێكی گەشتیارییە دروستكردنی دەنگۆ لەسەری ئەگەرە.

ئاشكرای كرد، نەداب و نەریت نەوەكو هیچ ئاكارێكی مرۆیی ئەوە قبوڵناكات كارێكی لەو شێوەیە بكرێت و ناشكرێت، چونكە كورد هەمیشە بەوەناسراوە دابوو نەریتێكی جوانی بەخۆییەوە هەیە.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوو دەنگۆیی هاتنی پاسێك لە لە ژن بۆ سنووری سۆران بڵاو بۆتەوە گوایە بۆ بەشووداان هێنراون ئەوەیش هاووڵاتیانی ئەو سنوورەی نیگەران كردووە.





وشە - رامیار جەواد