بەیانی ئەمڕۆ هه‌ینى 11ى كانوونى دووه‌م، لە بازاڕێكی شارۆكەی قائیمى سه‌ربه پارێزگای ئەنبار تەقینەوەیەك ڕوویدا و بەهۆیەوە 10 كەس بوونه قوربانى.
سەرچاوەیه‌ك له هێزه ته‌ناهییه‌كان، ئاشكراى كردووه، كه تەقینەوەكە لەڕێگەی ئۆتۆمبێڵی بۆمبڕێژكراوەوە بووە و لە بازاڕی حسێبەى شارۆچكەی قائیم ته‌قیوه‌ته‌وه، بەهۆیه‌وه تا ئێسته دوو كەس كوژراون و هه‌شت كەسی تریش برینداریوونه.
هه‌ر زوو ئۆتۆمبێڵەكانی فریاگوزاری پزیشكی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە بۆ گواستنەوەی بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە و كوژراوەكانیش بۆ پزیشكی دادوەری گوازراونەتەوە و هێزە ته‌ناهییه‌كانیش گەمارۆی ناوچەكەیان داوە.
ڕۆژى هه‌شتى كانوونى دووه‌م ئه‌مساڵ، لە شارۆكه‌ى تکریتى سەر بە پارێزگای سەڵاحەدینیش تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویداو بەو هۆیەوە سێ کەس کوژراون و 10 کەسی تریش برینداربوون.