به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری نیشتمانیی حكوومه‌تی كه‌نه‌دا ئاشكرای كرد، كه ئێسته هیچ پلان و بیرۆكه‌یه‌ك نییه بۆ ناردنی ئه‌و بڕه چه‌ك و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌ی كه حكوومه‌تی كه‌نه‌دا بڕیاری داوه بیگه‌یه‌نێته ده‌ست پێشمه‌رگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌یش سێ ساڵ به‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كه‌ی جه‌ستن ترۆدۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێ، كه به كورده‌كانی دا تا چه‌كیان بۆ بنێرێ و شه‌ڕی تیرۆری پێ بكه‌ن.
ئه‌و بڕه چه‌كه‌ی ئێسته له كۆگاكانی مۆنتریاله و نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ست كورده‌كان، له زووه‌وه بڕیاری ناردنی درا و فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازیش بۆ گه‌یاندنی به هه‌ولێر ئاماده‌كرا، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی كه‌نه‌دا له كوردستان به‌سه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی دابه‌ش بكه‌ن كه خۆیان مه‌شق و ڕاهێنانیان پێ كردوون، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌مه له چوارچێوه‌ی پلان و به‌رنامه ماوه‌ته‌وه و كه‌نه‌دا ئه‌و كاروانه چه‌ك و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌ی نه‌گه‌یاندووه‌ته ده‌ست كورده‌كان، ئه‌مه‌یش به‌هۆی كۆسپ و ڕێگری به‌غدایه‌وه كه نایه‌وێ ئه‌و چه‌كانه به هه‌رێمی كوردستان بگه‌ن.
كاروانه چه‌كه‌كه كه بایی10 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه له كۆگاكانی كه‌نه‌دا له شاری مۆنتریال هه‌ڵگیراوه، كه چه‌كی جۆری قه‌ناسی عه‌یار 50 ملیمی بێ ده‌نگه، هه‌روه‌ها هاوه‌نی عه‌یار 60 ملیم و سیسته‌می دژه تانكی جۆری كارل جۆستاڤ، قونبه‌له‌ی ده‌ست، ده‌مانچه، چه‌كی بچووك، دووربینی حراری، كامێرا، چاویلكه‌ی سه‌ربازی، كه‌لوپه‌لی پزیشكی له خۆ ده‌گرێ.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری نیشتمانی دووپاتی كرده‌وه، ئێسته هیچ پلانێك نییه ئه‌و چه‌كانه بۆ عێراق بگوازرێته‌وه و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته ناكرێ، ئه‌مه‌یش بووه‌ته جێی پرسیار، ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌كانه بۆ پێشمه‌رگه ڕه‌وانه ناكرێ، بۆچی به‌سه‌ر هێزه‌كانی كه‌نه‌دا دابه‌ش ناكرێته‌وه، یان بۆچی ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی به‌رگری نیشتمانی ناكرێته‌وه، تا له كۆگای سه‌ربازگه‌كانی سوپای كه‌نه‌دا بۆ كاتی پێویست هه‌ڵیان بگرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئاشكرای كرد، ئه‌و چه‌كانه له كۆگاكانی مۆنتریال ده‌مێننه‌وه، تا حكوومه‌تی فیدرالی بڕیارێكی له‌باره‌وه ده‌رده‌كات، تا ئێسته‌یش هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه تا له داهاتوویه‌كی نزیك بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و چه‌كانه بدرێت، زۆرێك له‌و چه‌كانه هاوشێوه‌ی كه‌لوپه‌ل و چه‌كه‌كانی سوپای كه‌نه‌دان و ده‌كرێ سه‌ربازانی كه‌نه‌دا سوودی لێ وه‌ربگرن و ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه نه‌كرێت.
حكوومه‌تی عێراق به توندی دژایه‌تی خۆی له گه‌یاندنی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ پێشمه‌رگه‌ی و كوردستان ده‌ربڕیوه و پێشتر چه‌ندان جار كه‌نه‌دا هه‌وڵی دا ئه‌و چه‌كانه بگه‌یه‌نێته هه‌ولێر، به‌ڵام به‌غدا ڕه‌تی كرده‌وه و سووربوو له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كورده‌كان نیازی جیابوونه‌وه‌یان هه‌یه له عێراق، هاوشێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كیبیك بۆ جیابوونه‌وه له كه‌نه‌دا، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه كورده‌كان له جه‌نگدابوون و زۆر پێویستیان به‌و چه‌كانه هه‌بوو.
به‌شێك له شرۆڤه‌كارانی بواری سه‌ربازی هۆشداری به حكوومه‌ت و سوپای كه‌نه‌دا ده‌ده‌ن له سه‌ره‌تاوه و ئێسته‌یش كه پڕچه‌ككردنی كورده‌كان كارێكی هه‌ڵه‌یه، كاتێك له 2016 مه‌ترسی ئه‌وه دروستبوو، كه مه‌شقپێكردن و چه‌كه‌كانی كه‌نه‌دا ده‌بێته یارمه‌تیده‌رێكی كورده‌كان بۆ گه‌یشتنیان به سه‌ربه‌خۆیی، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای كه‌نه‌دا جه‌نه‌رال جۆن ڤانس له وه‌ڵامدا گوتی، ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وان وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی سیاسی و سه‌ربازی ده‌كه‌ین كه شه‌ڕ دژی تیرۆر ده‌كه‌ن.
له پایزی 2017 هێزه‌كانی عێراق و به‌شێك له هێزه‌كانی لایه‌نێكی كورد گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدایان بۆ كه‌ركووك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌ست پێكرد و هێرشیان كرده سه‌ر پێشمه‌رگه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه‌ركووك یه‌كێكه له ناوچه هه‌ر گرنگ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به نه‌وت، دوای ئه‌و كاته پلانی حكوومه‌تی جه‌ستن ترۆدۆ گۆڕانكاری به‌سه‌رهات و بڕیاردرا هه‌نگاوه‌كانی كه‌نه‌دا بۆ هاریكاری كورده‌كان بوه‌ستێنرێت، چونكه گرژی و شه‌ڕ له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر دروست بووه، ئه‌وان لاگیری هیچ لایه‌ك ناكه‌ن.
دانلی بوتیلیییه گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری نیشتمانی ئاشكرای كرد، كه لیستی چه‌كه‌كان كه بۆ كورده‌كان ده‌نێردرێن، له چه‌كی بچووك و جبه‌خانه و دووربین و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی تر پێك دێن، ده‌توانرێ 500 تا 600 سه‌ربازی كوردی به ته‌واوی پێ پڕچه‌ك بكرێت.
له‌و كاروانه چه‌كه‌ی كه‌نه‌دا به‌نیاز بوو بیگه‌نێته ده‌ست كورده‌كان، ڕه‌شاشی جۆری C6 ,C8یشی تێدا بوو، كه ته‌نیا هێزه‌كانی كه‌نه‌دا به‌كاری ده‌هێنن، ئه‌مه‌یش زۆرجار له‌لایه‌ن شاره‌زایان و سیاسی و به‌رهه‌ڵستكارانی حكوومه‌ته‌كه‌ی ترۆدۆ ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گیرا، كه دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی خراوه‌ته مامه‌ڵه‌ی بازرگانی و سیاسییه‌وه، چه‌ك بۆ هێزێكی نافه‌رمی ده‌نێرێت.
ترۆدۆ و هارجێت ساجانی وه‌زیری به‌رگری سووربوون له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانیان و به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و كاروانه چه‌كه بوه‌ستێنرێ له‌لایه‌ن به‌غداوه، چه‌ند كاروانێكی تری كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیان له 2014 و 2015 بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ڕه‌وانه‌كرد، كه خۆی له جل و گوله‌نه‌بڕ و كڵاوی سه‌ربازی و گولـله و رۆبۆتی مینهه‌ڵگره‌وه ده‌بینییه‌وه، ئه‌و كاروانه چه‌كه‌ی تریش تا ئێسته ماوه و نازانرێ ترۆدۆ له كۆتایی به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی به‌جێ ده‌هێنێت، یان په‌شیمان ده‌بێته‌وه و هاریكاری زیاتری كورده‌كان ناكات.