شه‌وی ڕابردوو كاروانێكی تری چه‌كی قورس و
هێزی سه‌ربازی توركیا گه‌یشتنه شاری غازی عه‌نتابی باشووری توركیا كه هاوسنووره
له‌گه‌ڵ سووریا، كه له ژماره‌یه‌كی زۆری تانكی سه‌ربازی و ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت به
مینهه‌ڵگرتنه‌وه پێكهاتبوو.
میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه، تانكه‌كان
له ڕێی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه له ویلایه‌تی قۆجه ئیلی باكوری ڕۆژئاوای وڵات به‌ره‌و
غازی عه‌نتاب گوازراونه‌ته‌وه، له‌وێشه‌وه به بارهه‌ڵگر گه‌یه‌نراونه‌ته سه‌ر سنووره‌كان، دوای دانانی چه‌كه قورسه‌كان له غازی عه‌نتاب،
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به‌ره‌و ئامه‌دیش ڕۆیشتووه و چه‌ك و كه‌لوپه‌لی گه‌یاندووه‌ته
سه‌ربازانی تریش له‌و ناوچه‌یه.
له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو توركیا به‌ره‌ده‌وام
هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر منبج و ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌كات، كه هێزه‌كانی
یه‌په‌گه ده‌سه‌ڵاتداران و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه پشتیوانیان لێ ده‌كرا،
به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه توركیا خۆی هه‌ڵگرتووه بۆ دوای
كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وكات ده‌ست به هێرشی سه‌ربازی ده‌كات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێسته هیچ هێرشێكی سه‌ربازی
ئه‌نجام نه‌دراوه له‌لایه‌ن توركیاوه بۆ ناو خاكی سووریا، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی یه‌كجار
زۆری سه‌ربازانی وڵات و چه‌كی قورس و پێشكه‌وتوو له سنووره‌كانی نێوان سووریا و
توركیا له جه‌رابلووس و كۆبانێ كۆكراونه‌ته‌وه و ئاماده‌ن بۆ چوونه ناو سووریا.