وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به توندی ڕه‌خنه‌ی له‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا گرت، كه بڕیاره له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو كۆنگره‌یه‌ك له وارشۆی پایته‌ختی پۆڵه‌ندا ببه‌ستێ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌كه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مایك پۆمپیۆ له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسڕ دوێنێ هه‌ینی ئاشكرای كرد، كه له ڕۆژانی 13 و 14ی مانگی داهاتوو به به‌شداری ده‌یان وڵاتی هاوپه‌یمان، كۆنگره‌یه‌ك له وارشۆی پایته‌ختی پۆڵه‌ندا به سه‌رپه‌رشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌به‌سترێ، بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی و ئارامی و ئازادی و دیموكراسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه.
محه‌مه‌د جه‌واد
زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تویته‌ری فه‌رمی خۆی له‌سه‌ر سازدانی ئه‌و كۆنگره نووسیویه‌تی، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاوشێوه‌ی كۆنگره‌ی شه‌رم شێخه كه له 1996 له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر سازی كرد، كه بیل كلینتنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و نوێنه‌ری ڕووسیا و حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی میسڕ و شیمۆن پێریزی سه‌رۆكی ئیسرائیل ئه‌نجام درا.
ئاماژه‌ی داوه ،ئه‌و كۆنگره‌یه‌ش بۆ دژایه‌تی ئێران بوو، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌كانی شكستی هێنا و هیچی لێ سه‌وز نه‌بوو. هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وێنه‌یه‌كی ئاواره‌كانی پۆله‌ندای بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له جه‌نگی دووه‌می جیهان ئاواره‌ی ئێران بوون و له كه‌مپێكی شاری ئه‌سفه‌هان خزمه‌تكراون، بۆیه ئه‌م پێشوازییه‌ی پۆله‌ندا به جێی شه‌رم و شووره‌یی باس ده‌كات له دژایه‌تیكردنی كۆماری ئیسلامی ئێران.