ژووری ئاڵتوونی به یه‌كێك له هه‌شت سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێ، به زێڕ و ئاوێنه و به‌ردی به نرخ داپۆشراوه و له‌لایه‌ن ئیمپراتۆریه‌تی پرووسیا دروست كراوه و به سیمبۆلی ئاشتی نێوان ئیمپراتۆریه‌تی ڕووسیا و پرووسیا داده‌نرێ و له‌و ژووره ڕێككه‌وتن له نێوان هه‌ردوو وڵات كرا‌و و به هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوولا ڕووی نه‌دایه‌وه و هه‌ردوو ئیمپراتۆریه‌تییش ڕێز و شكۆمه‌ندی زۆریان بۆ ئه‌و ژووره ده‌نواند.
شوێنی ئه‌و ژووره له كۆشكی كاسرینی له ناوچه‌ی پۆشكینی بوو و نزیكه‌ی 32 كیلۆمه‌تر له سانپترسبۆرگی ڕووسیا دووره، تا سه‌ره‌تای جه‌نگی دووه‌می جیهانیش وه‌كو خۆی مابووه‌وه و شكۆ و ڕێزی له‌ده‌ست نه‌دابوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی جه‌نگی دووه‌می جیهان ژووره‌كه سه‌رجه‌م زێڕ و به‌رده به نرخ و گرانبه‌هاكانی لێ بردرا.
مێژووی دروستكردنی بۆ ساڵی هه‌زار و 700 ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌و كاته‌دا دروستكردنی ژووری ڕه‌نگ ئاڵتوونی له ته‌واوی ئه‌وروپا ببوو به شتێكی باو، به‌ڵام زۆرێك له خه‌ڵكی به ئاڵتوون نا، به‌ڵكوو به بۆیه‌ی تایبه‌ت له‌مشێوه ژووره‌یان دروست ده‌كرد، پرووسیای ڕۆژهه‌ڵات خاوه‌نی بڕێكی زۆری زێڕ بوو، له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند و كارزانه به تواناكانی ئه‌و ژووره به‌شێوه‌یه‌كی زۆر هونه‌ری دروستكرا و له ساڵی هه‌زار و 701 ته‌واو بوو، شازاده فریدریكی یه‌كه‌م، پاشای پرووسیا ژووره‌كه‌ی كرده دیاری بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی، ئه‌مه‌یش كۆشكی هاوینه‌ی شاژنه سۆفی شا‌رلۆت بوو.
به‌ر له‌وه‌ی شاژنه شا‌رلۆت بچێته ئه‌و ژووره تازه دروستكراوه كۆچی دوایی كرد، بۆیه پاشا فریدریكی یه‌كه‌م ژووره‌كه‌ی كرده دیاری بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی، ته‌واوی كاری ژووره‌كه له‌لایه‌ن ئه‌ندازیاری ئه‌ڵمانی "ئه‌ندریاس شولته‌ر" بنیاتنرا، دیزاینه‌كه‌یشی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی دانیماركی گۆترفێرد ڤۆلفرام دیزاین كرا.
دوای كۆچی دوایی فریدریكی یه‌كه‌م له شوبات/ فێبرایه‌ری هه‌زار و 713 كوڕه‌كه‌ی فریدریك ولیامی یه‌كه‌م ته‌ختی پاشایه‌تی پرووسیای گرته ده‌ست، ئه‌و پاشا نوێیه هیچ خۆشه‌ویستییه‌كی بۆ ئاڵتوون و به‌ردی گرانبه‌خا و ئه‌سپسواری و شوێنی ناوازه له كۆشه‌كانی نه‌بوو، بۆیه ده‌سبه‌رداری زۆرێك له سامانه به‌نرخه‌كه‌ی باوكی بوو، له نێویاندا ژووری ئاڵتوونی، له سه‌ردانێكی پتروسی گه‌وره‌ی ڕووسیا بۆ كۆشكه‌كه بینی كه ئه‌و ژووره به ته‌واوی په‌راوێزخراوه، بۆیه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پرووسیا دووباره نۆژه‌نیان كرده‌وه و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له به‌هاداره‌كانیان له 18 سندووق هه‌ڵگرت و پاشای پرووسیا پێشكه‌شی ڕووسیای كرد، تا وه‌ك ده‌سپێشخه‌رییه‌ك ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی له نێوان هه‌ردوو ئیمپراتۆریه‌ت دروست ببێت.
هه‌رچه‌نده كۆشكه و ژووره‌كه و كه‌لوپه‌له به‌هاداره‌كانی كرایه دیاری پتروسی گه‌وره‌ی ڕووسیا، به‌ڵام ئه‌و حه‌زی زۆری به كۆشكه‌كه نه‌بوو، بۆیه كردی به دیاری بۆ تزارینا ئه‌لیزابێس و ناوه‌كه‌یشی گۆڕی بۆ كۆشكی كاسرین له پۆشكین. دووباره له‌لایه‌ن ئه‌ندازیاری ئینتاڵی فرانشیسكۆ بارتولۆمبیۆ راستریلی نۆژه‌نكرایه‌وه، ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ژیرانه به شێوازێكی زۆر جیاواز و جوانتر نۆژه‌نی كرده‌وه و چه‌ندان پارچه گرانیت و به‌ردی گرانبه‌های تری تێدا به‌كارهێنرا و ڕووبه‌ره‌كه‌ی فره‌وانتر كرد و له‌گه‌ڵیدا هۆڵی یادگارییه‌كانی ئه‌لیكسه‌نده‌ری دووه‌می دروست كرد.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی شوێنی پێشووی دوو شاژنی پرووسیا بووه، پرووسیا ڕێزی له كۆشكه‌كه ده‌گرت و ڕووسه‌كانیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی دیارییه‌كی گرانبه‌هابوو ڕێزیان لێ ده‌گرت و هه‌ردوولا به‌وهۆیه‌وه تا جه‌نگی دووه‌می جیهانی ئاشتی له نێوانیان جێگیربوو، له‌گه‌ڵ دروستبوونی جه‌نگی دووه‌می جیهان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌ت كه له دوو به‌ره‌ی جیاوازی جه‌نگه‌كه بوون، ئیتر سه‌رده‌می ئاشتی و ئارامی نێوان پرووسیا كه ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپای له‌خۆ ده‌گرت، له‌گه‌ڵ ڕووسیا نه‌ما و جه‌نگ و ماڵوێرانی ده‌ستی پێ كرد.
له 22ی حوزه‌یران / یۆنیۆی 1941 هیتله‌ر ده‌ستی به ئۆپراسیۆنی به‌ربه‌رۆسا كرد و جه‌نگی دژی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ڕاگه‌یاند و زیاتر له سێ ملیۆن سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا دژی سۆڤیه‌ت ڕه‌وانه‌ی جه‌نگ كران، له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه زۆرێك له گه‌نجینه‌كانی كۆشكه شاهانه‌ییه‌كان شكێنران و زێڕ و به‌رده گرانبه‌هاكانیان دزرا، یه‌كێك له‌وانه‌یش كۆشكی كاسرین بوو له پوشكین كه سه‌ربازانی ئه‌ڵمانیا به‌ره‌و ناوچه‌كه ڕۆیشتوون و به ته‌واوی كۆشكه‌یان تاڵان كرد، ته‌نیا به‌رد و دار له‌و ژووره گرانبه‌هایه مایه‌وه.
هه‌ر چه‌نده شاره‌زایانی ناو كۆشكه‌كه هه‌وڵیان دا كه به تابڵۆ ژووره‌كه و ده‌رگاكه‌ی دابپۆشن، به‌ڵام سه‌ربازانی ئه‌ڵمانیا دۆزیانه‌وه و سه‌رجه‌م زێڕ و پارچه به‌هاداره‌كانیان برد و به 27 سندووقی جیا جیا به‌ره‌و قه‌ڵای كۆنگسبێرگیان ڕه‌وانه كرد. له ساڵی 1944 دوای ئه‌وه‌ی هێزی ئاسمانی به‌ریتانیا قه‌ڵای كۆنگیسبێرگیان بۆردمان كرد به ته‌واوی قه‌ڵاكه داڕووخا و گه‌نجینه به‌هاداره‌كانی ژووره ئاڵتوونییه‌كه كه‌وتنه ژێر داروپه‌ردووی قه‌ڵاكه. هه‌رچه‌ند گه‌ڕانی زۆر بۆ گه‌نجینه‌ی ئه‌و ژووره كرا، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌دۆزرایه‌وه، دواتر ڕوونبوویه‌وه كه سه‌رجه‌م گه‌نجینه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌لبێرت سبێری به‌رپرسی قه‌ڵاكه به‌ره‌و شوێنێكی دوور له گۆنگسبێرگ گواستراوه‌ته‌وه و ئێسته‌یش چاره‌نووسی ئه‌و گه‌نجینه‌یه دیار نییه و هه‌ندێك پێشبینی ئه‌وه ده‌كه كه گه‌نجینه‌كه بردرابێته ناو كه‌شتی ڤێلهێلم گۆستلۆف كه دواتر له‌لایه‌ن سۆڤیه‌ته‌وه كه‌شتییه‌كه بۆردمان كرا و نقوومی ده‌ریای به‌ڵتیك بوو.
له ڕێوڕه‌سمی 300 ساڵه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی سانپترسبۆرگ له دوو ساڵی ڕابردوو ئه‌نجام درا، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتین و گێرهارد شرۆیده‌ر به‌یه‌كه‌وه له ناوچه‌ی پۆشكینی سانپترسبۆرگ كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان دا كه ئاشتی له نێوانیان به‌رده‌وام بێ و هه‌رچی كێشه‌یه‌كیش له نێوان به‌رلین و مۆسكۆ دروست ببێ، به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن چاره‌سه‌ری بكه‌ن و په‌نا بۆ ڕێگه‌چاره‌ی تر نه‌به‌ن.