لەبەر ئەوەی ناپاکیی لە مێردەکەی کردبوو بە منداڵەکەی سکیەوە کوژرا

:: PM:04:10:15/01/2019 ‌
ژنێکی میسری دوای ئەوەی منداڵەکەی سکی تەمەنی گەیشتە سێیەم مانگ، ئینجا ددانی بە ناپاکی کردنی بەرانبەر مێردەکەی نا و بەهۆیەوە بە منداڵەکەیەوە کوژرا.

ماڵپەڕی لبنان٢٤ بڵاوی کردەوە، ژنێکی 19 ساڵی میسری، هاوسەرگیری بە پیاوێک کرد، کە لە هەمان کاتدا پێوەندی لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا مابوو و بەردەوام یەکترییان دەبینی و هەموو شتێک لە نێوانیاندا ڕووی دەدا.

ئەم ژنە پاش ماوەیەک لە هاوسەرگیری، دووگیان بوو، بەڵام لە تەمەنی سێیەم مانگی سکەکەیدا بە مێردە 33 ساڵانەکەی ڕاگەیاند کە ئەو منداڵە لە ئەو نییە و لە خۆشەویستە کۆنەکەیەتی.

ئەم هەواڵە بێگومان مێردەکەی تووڕە کرد، هەر بۆیە دەستی بە لێدانی ژنەکەی کردووە، تا وای لێ هاتووە لەبن دەستیدا بارودۆخی تێک چووە، بەڵام ئەو پیاوە هیچ گوێێ پێ نەداوە، لە کۆتادا ژنەکەی خنکاندووە.

پۆلیسی میسر ئەم پیاوەیان لای خۆیان دەستگیر کردووە، ئێستە بۆ لێکۆڵینەوە لەژێر چاودێری خۆیان هێشتوویانەتەوە، ژنەکەش گەیەندراوەتە پزیشکی دادوەریی و لێکۆڵینەوە لەسەر لاشەکەی دەکرێت.



وشە - ڕێناس شابان