ئەو گرووپە شیعانەی ئەمەریكا داوای سڕكردنیان لە عێراق دەكات

:: PM:09:09:15/01/2019 ‌

واشنتن لیستێكی داوەتە بەغدا بەناوی ئەو بزووتنەوە و گرووپە چەكدارە شیعانەی لە عێراق هەن و داوای كردووە كە لە چەك داماڵدرێن و سڕ بكرێن. ئەوەیش وەك میدیاكانی عەرەبی بڵاویان كردووەتەوە بەوەی واشنتن ئەو داوایەی لە عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیران كردبێت و چەك تەنیا بەدەست سوپاوە بێت كە لەلایەن هێزەكانی ئەمەریكاوە مەشقیان پێ دەكرێت.

وەك راپۆرتەكان ئاماژەیان كردووە لیستەكەی ئەمەریكا باڵی سەربازی بزووتنەوەی بەدر بە سەرۆكایەتی هادی عامری و كەتیبەكانی حزبوڵای عێراقی و لیوای ئەبو فەزڵ عەباس و عەسائیب ئەهلولحەق بە سەركردایەتی قەیس خزعەلی و سەرایای سەلام سەر بە موقتەدا سەدر و چەند گرووپێكی تری سەر بە مەرجەعیەتی نەجەفی تیادایە، لە بەرانبەردا عەبدولمەهدی داوای كردووە كاتی زیاتری پێ بدرێت بۆ وەڵامدانەوەی داواكە. لیستەكە ئەو گرووپانە دەگرێتەوە:

*سەرایای سەلام سەر بە رەوتی سەدر كە كازم حوسێن عیساوی سەركردایەتی دەكات و لە سامەڕا بوونیان هەیە و سەر بە محەمەد سادق سەدر مەرجەعی شیعەن.

*باڵی سەربازی رێكخراوی بەدر بە سەركردایەتی هادی عامری كە لە ناوچەكانی سەڵاحەدین و دیالە و سووریا هەن و سەر بە عەلی خامنەیی رابەری شۆرشی ئێرانن.

*كەتیبەكانی حزبوڵای عێراقی كە چەندان گرووپ و سەركردەی هەیە و لە ناوچەكانی ئەنبار و سەڵاحەدین و نەخیب و سووریا هەن و سەر بە عەلی خامنەیی رابەری شۆرشی ئێرانن. 

*عەسائیب ئەهلولحەق بە سەركردایەتی قەیس خزعەلی و لە ناوچەكانی سەڵاحەدین و نەخیب و سووریا كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیی رابەری شۆرشی ئێرانن.

*كەتیبەكانی سەیدولشوهەدا بە سەركردایەتی هاشم بنیان وەلائی (ئەبو ئالا)، لە ناوچەكانی پشتێنەی بەغدا و سەڵاحەدین كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیی رابەری شۆرشی ئێرانن.

*بزووتنەوەی حزبوڵای نوجەبا بە سەركردایەتی ئەكرەم عەباس كەعبی و لە ناوچەكانی پشتێنەی بەغدا و لە سووریا كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیی رابەری شۆرشی ئێرانن.  

*كەتیبەكانی ئیمام عەلی بە سەركردایەتی شبل زەیدی لە ناوچەكانی پشتێنەی بەغدا و لە سووریا كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیی رابەری شۆرشی ئێرانن. 

* كەتیبەكانی جوندولئیمام بە سەركردایەتی ئەحمەد ئەسەدی و لە ناوچەكانی ئەنبار و سەڵاحەدین كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیی رابەری شۆرشی ئێرانن.

*سەرایای خوراسانی بە سەركردایەتی عەلی یاسری و لە ناوچەكانی پشتێنە و ناوەوەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیی رابەری شۆرشی ئێرانن. 

*لیوای ئەبو فەزڵ عەباس بە سەركردایەتی ئەوس خەفاجی و لە ناوچەكانی پشتێنەی بەغدا و لە سووریا كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیی رابەری شۆرشی ئێرانن.  

*سەرایای جیهاد سەر بە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی بە سەركردایەتی حەسەن رازی ساری و لە ئەنبار كار دەكەن و سەر بە عەلی سیستانین.  

*ئەسارولعەقیدە سەر بە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی بە سەركردایەتی جەلالەدین سەغیر و لە ئەنبار كار دەكەن و سەر بە عەلی سیستانین.

* سەرایای ئەنساری عاشوورا سەر بە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی بە سەركردایەتی كازم جابری لە ناوچەی نەخیب كار دەكەن و سەر بە عەلی سیستانین.    

*كەتیبەكانی رەوتی ریسالی بە سەركردایەتی عەدنان شەحمانی و لە عێراق و سووریا كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیین.

*فرقەی عەباسی شەڕوانی بە سەركردایەتی مەیسەم زەیدی و لە ناوچەی نەخیب كار دەكەن و سەر بە عەلی سیستانین.

*كەتیبەكانی شەهیدی ئەوەل سەر بە حزبی دەعوە رێكخستنی عێراق بە سەركردایەتی واسق فەرتووسی و لە ناوچەی نەخیب كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیین.

*كەتیبەكانی شەهیدی سەدری یەكەم سەر بە حزبی دەعوە رێكخستنەكانی ناوخۆ بە سەركردایەتی فەریق عەبدولكەریم غزی و لە سامەڕا كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیین.

*كەتیبەكانی نوخبە و غەیسی حەیدەری سەر بە حزبی دەعوە رێكخستنەكانی ناوخۆ بە سەركردایەتی عەبدولكەریم عنزی و مەناف حوسێنی لە ئەنبار كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیین.

*لیوای عەلی ئەكبەر سەر بە رێكخراوی كاری ئیسلامییە بە سەركردایەتی عەلی حەمدانی و لە ناوچەی نەخیب كار دەكەن و سەر بە مەرجەع سادق شیرازین.

*لیوای شەبابی ریسالی بە سەركردایەتی مەیسەم عەلاق و لە كەربەلا كار دەكەن و سەر بە مەرجەع یەعقووبین.

* لیوای ئەنسارولمەرجەعییە بە سەركردایەتی حەمید یاسری و لە سامەڕا كار دەكەن و سەر بە عەلی سیستانین.

* لیوای ئەسەدوڵای غالب بە سەركردایەتی سوهێل ئەعڕەجی و لە سووریا كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیین.

* سوپای موختار بە سەركردایەتی واسق بەتات و لە عێراق و سووریا كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیین.

* فەیلەقی وەعدولسادق بە سەركردایەتی عەمار حەداد و لە سووریا كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیین.

* كەتیبەكانی ئەنسارولحوجە بە سەركردایەتی محەمەد كنانی و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیین.

* كەتیبەكانی قەمەر بەنی هاشم بە سەركردایەتی ئەبو تاڵب مەیاحی و لە ئەنبار كار دەكەن و سەر بە مەرجەع كەمال حەیدەرین.

*حزبوڵای سائیروون بە سەركردایەتی رەحمان جەزائیری و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە حەسن نەسوڵا و محەمەد كەوسەرانین.

* كەتیبەكانی عیماد موغەنییە سەر بە حزبوڵای عێراقی بە سەركردایەتی سەعد فەتلاوی و لە ئەنبار كار دەكەن و سەر بە حەسەن نەسروڵان.

* لیوای قاسم جەبارین بە سەركردایەتی محەمەد مووسەوی و لە نەخیب كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیین.

* لیوای ئیمام قائیم بە سەركردایەتی تاڵب عەلیاوی و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیین.

* كەتیبەكانی ئەئیمەی بەقیع بە سەركردایەتی جیهاد تەمیمی و لە ناوچەی جیاواز كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیین.

* بزووتنەوەی ئەنساروڵای ئەوفیا بە سەركردایەتی حەیدەر غەڕاوی و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیین.

* لیوای مونتەزەڕ بە سەركردایەتی داغڕ مووسەوی لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە عەلی سیستانین.

*كەتیبەكانی سەئروڵا بە سەركردایەتی وەلید حلی سەركردە لە حزبی دەعوە و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیین.

*كەتیبەكانی قیساس بە سەركردایەتی عەبدوڵا لامی و لە سامەڕا كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیین.

كەتیبەكانی ئەشبالی سەدر بە سەركردایەتی محەمەد حوسێن سەدر و لە سامەڕا كار دەكەن و سەر بە مەرجەع كازم حائیرن.

*كەتیبەكانی سەئرولحوسێن بە سەركردایەتی غەسان شابەندەر و لە نەخیب كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیین.

*كەتیبەكانی مالیك ئەشتەر بە سەركردایەتی جەعفەر عەباس مووسەوی و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیین.

*كەتیبەكانی دیمای زەكیە بە سەركردایەتی موئەیەد عەلی حەكیم و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە عەلی سیستانین.

*لیوای زولفیقار بە سەركردایەتی حوسێن تمیمی و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە عەلی سیستانین.

 *بزووتنەوەی ئەبدال بە سەركردایەتی جەعفەر مووسەوی و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیین.

* كەتیبەكانی موسلیم بن عەقیل بە سەركردایەتی ئەحمەد فەرتووسی و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە عەلی سیستانین.

*لیوای ئەنسارولمەهدی بە سەركردایەتی ناجی حلفی و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە عەلی سیستانین.

*لیوای موئمیل بە سەركردایەتی سەعد سوار و لە عێراق كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیین.

* كەتیبەكانی عەدالە بە سەركردایەتی سەمیر شێخ عەلی و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە عەلی سیستانین.

* كەتیبەكانی فەتحولكازم بە سەركردایەتی سەید عەلی و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیین.

*كەتیبەكانی سەرایای زەهرا بە سەركردایەتی مومتاز حەیدەری و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە عەلی سیستانین.

*بزووتنەوەی عێراقی ئیسلامی بە سەركردایەتی جەمال وەكیل و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە سادق شیرازین.

*عەتەبەی حوسێنی سەر لە لیوای عەلی ئەكبەر بە سەركردایەتی عەبدولمەهدی كەربەلایی و لە پشتێنەی بەغدا و بێجی و كەركووك و ئەنبار و گەیارە كار دەكەن و سەر بە عەلی سیستانین.

*لیوای زەینەب عەقیلە بە سەركردایەتی حەسەن شەكرچی و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیین.

*لیوای تەف بە سەركردایەتی مستەفا مووسەوی و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیین.

*كەتیبەكانی ئیمام غالب بە سەركردایەتی محەمەد لامی و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیین.

*كەتیبەكانی ئیمام حوسێن بە سەركردایەتی حەسەن روبەیعی و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیین.

*كەتیبەكانی قیام حوسێنی بە سەركردایەتی محەمەد خەفاجی و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیین.

*كەتیبەكانی درع ئەلویلایە بە سەركردایەتی عەلا موهەلهەل و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیین.

*كەتیبەكانی قاریعە بە سەركردایەتی ئەحمەد زاملی و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە عەلی سیستانین.

*كەتیبەكانی یەدوڵا بە سەركردایەتی ئەحمەد ساعیدی و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیین.

*كەتیبەكانی بەقیەتوڵا بە سەركردایەتی مستەفا عوبێدی و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیین.

*كەتیبەكانی شەبیبەی ئیسلامی بە سەركردایەتی مستەفا مووسەوی و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیین.

*كەتیبەكانی جەمعیەی ئالولبەیت بە سەركردایەتی مووسا حوسنی و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیین.

*سەرایای دیفاعی شەعبی بە سەركردایەتی موزهیر خەفاجی و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە عەلی خامنەیین.

*كەتیبەكانی تفڵ ئەلرەزیع بە سەركردایەتی ویسام حەیدەری و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە كەمال حەیدەرین.

*سەرایای موختاری سەقەفی بە سەركردایەتی عەبدولمەهدی كەربەلایی و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە عەلی سیستانین.

*سرییەكانی لیوای سەجاد بە سەركردایەتی عەبدولمەهدی كەربەلایی و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە عەلی سیستانین.

* كەتیبەكانی وەعدوڵا بە سەركردایەتی سامی مەسعوودی سەر بە وەقفی شیعە و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە عەلی سیستانین.

*كەتیبەكانی غەوسی ئەعزەم بە سەركردایەتی فیراس عەلاق و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن و سەر بە عەلی سیستانین.

*كەتیبەكانی بابلیوون بە سەركردایەتی رەیان كلدانی و لە پشتێنەی بەغدا كار دەكەن.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل