بۆ ئەوانەی زۆر دادەنیشن ئەو كارە زۆر پێویستە

:: PM:06:32:17/01/2019 ‌

توێژینەوەیەكی نوێ دەریخست كە گۆڕینەوەی دانیشتن بۆ ماوەی نیو سەعات لە رۆژێكدا بە هەر چالاكییەكی تر، مەترسی زوومردن بە رێژەیەكی زۆر دوور كەم دەكاتەوە.

وەك رۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی بڵاوی كردووەتەوە، زانایان دووپاتیان كردەوە كە چالاكی سادەی وەك رۆیشتن لە بری دانیشتن بۆ ماوەی نیو سەعاتی رۆژانە، مەترسی زوو مردن بە رێژەی 17% كەمتر دەكاتەوە.

كیس دیاز پرۆفیسۆر و سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە دەڵێت، توێژینەوەكە دووپاتی دەكاتەوە كە جوڵانەوەی لەش، جا بەهەر شێوەیەك بێت و بۆ هەر ماوەیەك بێت سوودی زۆری هەیە، بۆیە ئەگەر كارەكە و ژیانی رۆژانەت ناچارت دەكەن كە ماوەیەیكی دوورودرێژ دابنیشیت، ئەوكات دەتوانیت رێژەی مەترسی مردنی پێشوەختە كەم بكەیتەوە لە رێگای جووڵانەوە بەو بڕەی دەتوانیت ئەنجامی بدەیت.

دیاز دووپاتی كردەوە كە راهێنانی بەهێزی وەرزشی سوودی زۆریان هەیە، لەو كاتەی كە كەسێك لە چوار كەسی پێگەیشتوو زیاتر لە هەشت سەعاتی رۆژانە بە دانیشتن بەسەر دەبەن، بۆیە وەك توێژینەوەكە دەڵێت، ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشی بەهێز وەك هاژووتنی پایسكلی جێگیركراو، رێژەی زوو مردن تا 35% كەم دەكاتەوە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل