بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوزخورماتوو گوتی، ھەوڵ دەدرێت حەشدی شەعبی لە خورماتوو دوور بخرێتهوه و ھێزێکی ئەمەریکا لەو سنورە جێگیر بکرێت. حەشدیش دەستی بە دروستکردنی پشێوی بۆ ئەوەی لەناوچەکە بمینێنەوە کردووە.
ئهمڕۆ شهموو، ئەرسەلان عەلی بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خورماتوو بە "وشە"ی ڕاگەیاند، بڕیارێک دراوە کە حەشدی شەعبی لە قەزای دوزخورماتوو دوور بخرێنهوه، بۆیە ئهوانیش ھەوڵ دەدەن پێشوی تهناهی لەناو شار دروست بکەن، بۆ ئەوەی باس لەوە بکەن کە دۆخی ناوچەکە باش نییە و بمینێنەوە، بەڵام ناتوانن بەو رێگایە ھیچ کارێک بکەن و ئەمهریکییەکان سوورن کە حهشد ناوچەکە چۆڵ بکەن.
ئهوهشی گوت، تاوەکو ئێستا دەستەڵات لە شارەکە سەربازییە و بەردەوام خەڵک لە ترس و دڵەراوكێدان و خانووی خەڵک دەتەقێننەوە و پێم وایە حەشدی شەعبی بۆ مانەوەیان ئەو کارە دەکەن.
له دواى 16ی ئۆكتۆبهر، دوزخورماتوو كهوته دهستی میلیشیاكانی حهشدی شهعبی و لهوێ چهندان پێشێلكارییان بهرانبهر به كورد كرد، وهك كوشتن، ئهتككردن و تاڵانكردنی ماڵ و دووكانهكانیان، بۆ ئهوهی له شوێنهكانیان بڕۆن و جارێكی تر ناوچهكه تهعریب بكهنهوه.
بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی ڕوونی كردهوه، کورد لە شارەکە تا ئێسته ناتوانێ بچێتە ناو شاریش و ناوچەکانی تورکمانی لێیە و رێگەیان پێ نادرێت، بۆیە کورد بەو شێوەیە، تاوەکو دەستەڵات سەربازی بێت لە شارەکە ھیچ کاتێک ئارامی بەخۆیەوە نابینێت.
عەلی باسی لەوەش کرد، بڕیار دراوە ناوچەی حلێوە لە سنووری دوزخورماتوو بە ھێزەکانی حەشدی شەعبی چۆڵ بکرێت و ببێتە بنکەی ھێزەکانی ئەمەریکا و ھەموو چەکە قورسەکانی ئەو ناوچەیە بۆ شوێنی دیکە گوازراونەتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە حەشد کرا ناوچەکە چۆڵ بکەن بۆ ئەمەریکییەکان و ئەوان لەوێ شوێنی ئەوان دەگرنەوە کە ئەمەش ھەنگاوێکی ئهرێییه.
وشه/ بڵند ئیبراھیم