رۆژنامه‌كانى توركیا ئاشكراى ده‌كه‌ن كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا دوو جۆره مووشه‌كى به هه‌سه‌ده داوه، كه له‌وانه‌یه سنوور بۆ له‌شكركێشى توركیا دابنێت.
ماڵپه‌ڕى
شه‌فه‌ق نیوز چه‌ند زانیارییه‌كى له رۆژنامه توركییه‌كان وه‌رگرتووه كه ئاشكرایان كردووه، ئه‌مه‌ریكا دوو جۆره مووشه‌كى دژه تانكى به هه‌سه‌ده داوه، كه بریتین له جۆره‌كانى "ژیڤلین- Javelin " و "تاو- TOW".
به‌پێى زانیارییه‌كان ئێسته هه‌سه‌ده له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه ئه‌م مووشه‌كانه له شوێنێكى شیاو ئه‌مبار بكات، جیا له‌مه‌ش له باره‌ى تواناى ئه‌م مووشه‌كانه گوتراوه ده‌توانن له‌شكركێشییه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر باكورى سووریا دوابخه‌ن.
ئه‌م مووشه‌كانه له كاتێكدا به هه‌سه‌ده دراوه، كه باس له كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت له سووریا، چونكه له 19ى مانگى رابردوو دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له سووریا راگه‌یاند.
به‌ڵام دواى راگه‌یاندنى بڕیاره‌كه به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا چه‌ند جارێك دووپاتیان كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا ئه‌و چه‌كانه له هه‌سه‌ده وه‌رناگرێته‌وه كه له‌ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوو پێى داون.
هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ناسراو به" هه‌سه‌ده" له مانگى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2015 له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه دانرا، ئه‌م هێزه له‌چه‌ندان نه‌ته‌وه و پێكهاته‌ى جیاجیاى سووریا پێكهاتووه، به‌ڵام رێژه‌ى كورد له‌ناو هێزه‌كه زۆرینه‌یه، بۆیه له‌لایه‌ن توركیاوه دژایه‌تى ده‌كرێت. له‌ڕووى مه‌یدانییه‌وه هه‌سه‌ده به تاكه هاوپه‌یمانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى داده‌نرێت له سووریا.