ژنێكی ئه‌مه‌ریكی ڤیدیۆیه‌كی خۆی بڵاو كرده‌وه، كه منداڵه سێ ساڵانه‌كه‌ی به سه‌ردا ده‌خاته ناو توالێتی ماڵه‌كه‌ی، به‌هۆی ئه‌م ڕه‌فتاره‌شه‌وه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیرا.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، له ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مه‌ریكا ڤیدیۆی دایك و كوڕێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرایه‌وه، كه دایكه‌كه هه‌ردوو ده‌ستی كوڕه سێ ساڵانه‌كه‌ی گرتووه و سه‌ری ده‌خاته ناو توالێته‌كه، كاردانه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ش گریان و هاواره، به‌ڵام دایكی گرنگی پێ نادات.
پۆلیسی وڵاته‌كه له ڕێگه‌ی ڤیدیۆكه‌وه توانیویه‌تی ژنه‌كه بگرێت و لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه بكات، به‌ڵام ئه‌و دایكه ده‌ڵێت ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی بۆ خۆشیی تۆمار كردووه، ده‌نا هیچ ئازاردانێكی منداڵه‌كه‌ی له ئارادا نییه، ئه‌و ده‌نگه‌ی ده‌شبیسترێت پێكه‌نینی كوڕه‌كه‌یه‌تی نه‌وه‌ك گریان.
پۆلیسه‌كان گرنگییه‌كی ئه‌وتۆیان به بابه‌ته‌كه داوه، هێشتا له لێكۆڵینه‌وه بۆ ده‌رخستنی ڕاستییه‌كان به‌رده‌وامن، ژنه‌كه‌شیان پاراستووه، چونكه به‌هۆی ڕه‌فتاره نه‌شیاوه‌كه‌یه‌وه له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كراوه.