بڕیاره له 15ى ئه‌م مانگه كۆنگره‌ى میوشن بۆ كاروبارى ته‌ناهى به‌ڕێوه بچێت و رۆژنامه‌كانى ئه‌ڵمانیا ئاشكراى ده‌كه‌ن، بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر كۆنگره‌كه زاڵ ده‌بێت و كارنامه‌كه دیارده‌كات، دووپاتى ئه‌وه‌ش ده‌كرێته‌وه بڕیارى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له سووریا كێبڕكێ خۆ پڕچه‌ككردن دوو هێنده ده‌كات.
بڕیاره له 15 تا 17ى ئه‌م مانگه كۆنگره‌ى میوشن بۆ كاروبارى ته‌ناهى دنیا له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه بچێت، بۆیه زۆرێك له رۆژنامه‌كانى ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا هه‌وڵ ده‌ده‌ن كارنامه‌ى كۆنگره‌كه‌ى ئه‌مساڵ ئاشكرا بكه‌ن.
ئاژانسى
DW ئه‌ڵمانى ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌و دۆسییانه ده‌كات كه ئه‌مساڵ له كۆنگره‌كه تاوتوێ ده‌كرێن، راپۆرته‌كه به‌م ناونیشانه بڵاوكراوه‌ته‌وه "كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئاستى چه‌كداركردن له‌ناوچه‌كه زیاد ده‌كات".
ئاژانسه‌كه بۆ داڕشتنى ئه‌و ناونیشانه‌ى سه‌ره‌وه پشتى به راپۆرتێك به‌ستووه كه له‌لایه‌ن خودى ئاماده‌كارانى كۆنگره‌ى میوشن له رۆژنامه‌ى فیلتى ئه‌ڵمانى بڵاوكراوه‌ته‌وه " Die Welt " له راپۆرته‌كه ئاشكرا كراوه، قه‌باره‌ى خه‌رجى چه‌ك له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له دواى ساڵى 2013 وه زیاد بووه له دواى تێپه‌ڕبوونى پێنج ساڵ دوو هێنده بووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا زیاد بوو كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ هێزه‌كانى له‌ناوچه‌كه كه‌م بكاته‌وه.
به‌پێى راپۆرته‌كه له 10 وڵاتاكهى دنیا كه زۆرترین پاره به چه‌ك ده‌ده‌ن، حه‌وتیان له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستن و ژماره‌یه‌كى زۆریش له‌م وڵاتانه هاوپه‌یمانى رۆژئاوان، له‌وانه سعوودیه و توركیا و ئیسرائیل و كوێت، جیا له‌مانه‌یش ئێران له‌ڕووى قه‌باره و ژماره‌ى تانك و كه‌شتى ژێر ده‌ریایى له‌سه‌رووى ركابهرهكانییهتى.
به پێى زانیارییه‌كانى كۆمپانیاى "گینس ماركتس فۆركاست" كه كۆمپانیه‌كى تایبه‌ت به شیكردنه‌وه‌ى داتاكان، له %53ى ئه‌و چه‌كانه‌ى له نێوان ساڵانى 2014 تا 2018 له لایه‌ن ویلایه‌ته یهكگتووهكانى ئه‌مه‌ریكاوه هه‌نارده كراون، ره‌وانه‌ى وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كراون، به پله‌ى دووه‌میش فڕه‌نسا دێت كه له %11 چه‌كه‌كانى ره‌وانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كردووه و به‌ریتانیایش له %10 و ئه‌ڵمانیا له %3ى چه‌كى ره‌وانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كرد.
به‌پێى زانیارییه‌كانى ئاژانسى DW له‌سه‌ر ئاستى دنیا وڵاتى عه‌ره‌بى زۆرترین پاره به چه‌ك ده‌ده‌ن ته‌نیا له ساڵى 2014 دا 196 ملیار دۆلاریان به چهكداوه. له‌سه‌ر ئاستى دنیایش له هه‌مان ساڵدا یه‌ك تریلیۆن و 776 ملیار دۆلار به چه‌ك دراوه.
له ریزبه‌ندى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه خه‌رجى سه‌ربازییان زۆره دواى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و چین و رووسیا، له پله‌ى چواره‌م سعوودیه دێت.
هه‌رچه‌نده له كارنامه‌ى كۆنگره‌كه چه‌ندان بابه‌تى تر هاتووه، بۆ ئه‌وه‌ى رۆژى هه‌ینى داهاتوو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى كۆنگره‌كه گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ئاژانسى DW دووپاتى ده‌كاته‌وه بابه‌تى چه‌كداركردن و پێشبڕكێ چه‌ك زه‌قترین دۆسیه ده‌بێت، به‌تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له سووریا داوه و دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه به خۆرایى به‌رگرى له هیچ وڵاتێك ناكات.
له دیمانه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كه پێشتر ئه‌نجامى داوه سه‌رۆكى كۆنگره‌ى میوشن باسى له‌وه كردووه، بابه‌تێكى تر كه له‌وانه‌یه بایه‌خێكى زۆرى پێ بدرێت بابه‌تى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكایه له‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه كه له كۆتایى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو له‌گه‌ڵ رووسیا "یه‌كێتى سۆڤییه‌تى جاران" ئه‌نجامى داوه.
كۆنگره‌ى میوشن كۆنگره‌یه‌كى تایبه‌ت به كاروبارى ته‌ناهى و ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تییه، ئه‌م كۆنگره‌یه بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵى 1963 به‌سترا، له سه‌ره‌تادا به ناوى " دیدارى نێوده‌وڵه‌تى بۆ زانسته‌كانى به‌رگرى " ناو ده‌برا، دواتر كرا به كۆنگره‌ى میوشن بۆ كاروبارى ته‌ناهى.
كۆنگره‌ى ئه‌مساڵ له 15ى ئه‌م مانگه ده‌ست پێ ده‌كات و له 17 كۆتایى دێت، بڕیاره 40 سه‌رۆكى وڵاتان و زیاتر له 100 وه‌زیر به‌شدار بن، جیا له راوێژكارى ئه‌ڵمانیا و جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و سكرتێرى گشتى هاوپه‌یمانى ئهتڵهتسى و چه‌ندان شاره‌زایى بوارى ته‌ناهى له‌سه‌ر ئاستى دنیا به‌شدارى له كۆنگره‌كه ده‌كه‌ن.