سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد ده‌ڵێ، ئێسته ده‌رفه‌تێكی باش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان ھه‌رێم وبه‌غدا ھاتووه‌ته پێش، چونكه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێسته‌ی عێراق ده‌یه‌وێت كێشه‌كانی له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور له‌گه‌ڵ ھه‌رێم چاره‌سه‌ر بكات.
موئه‌یه‌د ته‌یب سیاسه‌تمه‌داری كورد به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له سه‌رده‌می كابینه‌ی ڕابردووی حكوومه‌تی عێراق پێوه‌ندی ھه‌رێم و به‌غدا گه‌یشتبووه ڕاده‌یه‌ك كه به‌نیازبوون سیسته‌می فیدراڵی به ته‌واوی ھه‌ڵوه‌شێنن وعێراق بگه‌رێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌تێكی ناوه‌ندی، به‌ڵام كاتێك عادل عه‌بدولمه‌ھدی ھاته سه‌ر حوكم ده‌رفه‌تێكی نوێ ھاته پێش كه ھه‌رێم و به‌غدا كێشه‌كانیان له ڕێگه‌ی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆیه تا ئێسته ھه‌ڵوێستی عه‌بدولمه‌ھدی زۆر له سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو باشتره.
زیاتر گوتى، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ھه‌میشه ھه‌وڵی داوه كێشه‌كان له گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام به‌غدا ڕێگری كردووه و به‌و چاوه سه‌یری كردووه بگه‌رێنه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تێكی مه‌ركه‌زی و ھه‌موو بڕیاره‌كان له‌به‌غداوه ده‌ربچن، به‌ڵام عادل عه‌بدولمه‌ھدی تا ئێسته وا ده‌رده‌كه‌وێت كه بروای به فیدرالی ھه‌یه و ده‌یه‌وێت له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت.
دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه كه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى ئێسته له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا دروست بووه گۆرانكارییه، بۆیه چاوه‌رێ ده‌كرێت ئه‌نجامی باش له دانوستانی نێوان ھه‌رێم وبه‌غدا ھه‌بێت.
له‌دواى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى بۆ به‌غدا له‌ماوه‌ى ڕابردوو ده‌رفه‌تێكى باش بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا هاتووه‌ته پێش.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم