ئه‌نجوومه‌نى جیهانى بۆ زێڕ ئه‌مرۆ ریزبه‌ندى وڵاتانى له یه‌ده‌گى زێڕ راگه‌یاند و به پێى ریزبه‌نده‌كه‌یش عێراق له 100 وڵات‌دا ریزبه‌ندى 37ى هه‌یه.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى جیهانى زێر هه‌ندێك له زانیارى له باره‌ى یه‌ده‌گى زێڕى وڵاتان بڵاوكردووه‌ته‌وه، له نێویاندا ریزبه‌ندى 100 وڵاتى دنیاى له یه‌ده‌گى زێڕ دیاركردووه، ئه‌و ریزبه‌ندییه‌ش ته‌نیا بۆ مانگى شوباته.
به‌پێى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى
سۆمه‌رییه نیوزى عێراقى، ئه‌نجوومه‌نى جیهانى زێڕ هه‌ندێك زانیارى له‌سه‌ر یه‌ده‌گى زێڕى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه له هه‌واڵه‌كه‌ى سۆمه‌رییه‌نیوز هاتووه "عێراق پارێزگاریى له پێگه‌ى خۆى كردووه له ریزبه‌نده جیهانییه‌كه. له مانگى شوبات عێراق له یه‌ده‌گى زێر له‌ریزبه‌ندى 37 دێت، له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بیش له ریزبه‌ندى پێنجه‌م دێت، له‌دواى سعوودیه و لبنان و جه‌زائیر و لیبیا".
هه‌ر به گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌وه سه‌باره‌ت به یه‌ده‌گى زێرى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه ئاشكرا كراوه عێراق ئێسته 96 تۆن و 300 كیلۆى زێر هه‌یه، ئه‌مه‌یش رێژه‌ى %6.7 دراوه‌كانى تر پێكده‌هێنێ" روونیشى كردووه‌ته‌وه له‌مانگى ئه‌یلوول/ سپێته‌مبه‌ره‌وه عێراق بڕى شه‌ش تۆن و 500 كیلۆ زێڕى كڕیوه".
ئه‌گه‌ر به‌ساڵى رابردوو به‌راورد بكرێت ئه‌وا عێراق و ته‌واوى وڵاتانى عه‌ره‌بى ریزبه‌ندى خۆیان پاراستووه. له‌سه‌ر ئاستى جیهانیش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به په‌له‌ى یه‌كه‌م دێت و ئه‌ڵمانیایش به پله‌ى دووه‌م دێت له یه‌ده‌گى زێردا، دوورگه‌ى سلێمانیش كه ده‌وڵه‌تێكى بچووكه له باشوورى زه‌ریاى هێمن له‌دوایین پله دێت یه‌ده‌گى زێڕى ئه‌م وڵاتۆكه‌یه 0.7 تۆنێكه واته كه‌متر له تۆنێك.
كۆى ئه‌و زێڕه‌ى كه ئێسته له بانكه‌كانى دنیا دانراوه، بریتیه له 33 هه‌زار و 869 تۆن. یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ى به‌رده‌وام بایه‌خ به یه‌ده‌گى زێڕ ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ى له ریزبه‌ندى یه‌ده‌گى زێر له‌سه‌ر ئاستى دنیا بچێته پێشه‌وه رووسیایه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ساڵى رابردوو 2018 رووسیا به یه‌كێك له كڕیاره هه‌ره گرنگه‌كانى زێڕ داده‌نرا له‌سه‌ر ئاستى دنیادا، به پێى هه‌ندێك زانیارى له‌ساڵى 2018 رووسیا به‌به‌هاى 76 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار زێڕى هه‌بوو كه قه‌باره‌كه‌ى زیاتر له هه‌زار و 813 تۆنه.
مه‌به‌ست له "یه‌ده‌گى زێر" ئه‌و زێڕه‌یه كه له بانكى ناوه‌ندى هه‌ر وڵاتێك ده‌پارێزرێت، دواتر بۆ چه‌ندان مه‌به‌ستى تر‌ى ئابوورى و دارایى به‌كاردێت.
به پێى ئاماژه‌كان ئابوورى عێراق به‌ره‌و باشتر ده‌چێت، به‌ڵام چه‌ندان هۆكار هه‌یه وایان كردووه ئه‌م ئاراسته‌یه‌ى ئابوورى عێراق به‌ره‌و سیستى بچێت له‌وانه كێشه‌ى حكومڕانى له عێراق و دووه‌میشیان بوونى گه‌نده‌ڵییه كه عێراقه له‌وه‌ى دووه‌میان له‌سه‌ر ئاستى دنیا پێگه‌یه‌كى دیارى هه‌یه و له ریزى به‌ندى یانزه‌مه.
به‌پێى ئه‌و شیكردنه‌وه ئابوورییانه‌ى له باره‌ى بارودۆخى ئابوورى عێراق ئه‌نجام دراوه، عێراق ئه‌مساڵ ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت زیاد ده‌كات، به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له رێكخراوى نه‌وتى جیهان "ئۆپیك" بۆ دابه‌زاندنى ئاستى به‌رهه‌هێنانى نه‌وت ئه‌نجام دراوه. جیا له‌مه‌ش بڕیاره پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق ده‌ست پێ بكات، به‌مه‌ش جوڵه ده‌كه‌وێته كه‌رتى وه‌به‌رهێنانى ئه‌م وڵاته.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه پێشتر له ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، له ساڵى 2012 یه‌ده‌گى زێڕى عێراق بریتى بوو له 300 تۆن، به‌ڵام له‌م مانگه‌دا 96 تۆن و 500 كیلۆگرامه، ئه‌مه‌یش ماناى وایه له ماوه‌ى حه‌وت ساڵه‌دا یه‌ده‌گه‌ى زێڕ سێ هێنده زیادى كردووه.
نه‌جیبه نه‌جیب كه له خوولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى بوو، ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌ى له بانكى ناوه‌ندى عێراق گرتبوو ئه‌م یه‌ده‌گه زێڕه‌ى عێراق پشكى هه‌رێمى كوردستانیشى تێدایه به‌ڵام عێراق نه‌یهێشتووه هه‌رێمى كوردستان لێى سوودمه‌ند بێت.
ئه‌نجوومه‌نى جیهانى زێڕ World Gold Council ئه‌نجوومه‌نێكى ئابوورى به‌ناوبانگه تایبه‌ته به زێڕ و گرنگى به هه‌موو پرۆسه ئابوورییه‌كانى پێوه‌یست به زێڕ ده‌دات هه‌ر له بازاڕه و وه‌به‌رهێنانه‌وه تا لایه‌نى كانزاكاریى و به‌رهه‌مهێنانیش. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌رده‌وام و به‌شێوه‌ى مانگانه زانیارى له‌سه‌ر بازاڕى زێڕ له دنیادا بڵاو ده‌كاته‌وه و چه‌ندان توێژینه‌وه له‌م كه‌رته‌دا پێشكه‌ش ده‌كات.
ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه له چه‌ندان كۆمپانیاى سه‌ره‌كى كه‌رتى زێڕ پێكهاتووه و بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵى 1987 دامه‌زراوه و باره‌گاى سه‌ره‌كى ئه‌نجوومه‌نه‌كه له شارى له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیایه.