خواردنی رۆنی ماسی مەترسی هەناسەتەنگی منداڵ كەم دەكاتەوە

:: AM:11:50:30/12/2016 ‌

توێژینەوەیەكی پزیشكی ئاشكرای دەكات كە خواردنی تەواوكەری خۆراك كە رۆنی ماسی تیادایە وەك ئۆمێگا3 لەلایەن ئافرەتانی دووگیان بەتایبەتی لە سێ مانگی دوایی دووگیانیدا، منداڵ لە مەترسی تووشبوون بە هەناسەتەنگی و خڕەخڕی سینگ دەپارێزێت.

بەپێی ماڵپەڕی " Health Day News"ی ئەمەریكایی پزیشكی توێژەرانی دانیماركی دوای توێژینەوەیەك كە 600 ئافرەتی دووگیانی گرتەوە و دەركەوت كە ئەو ئافرەتانەی كەپسوولی رۆنی ماسیان خواردووە رێژەی ئەگەری تووشبوونی منداڵەكانیان بە نەخۆشی رەبو 30% كەمتر بووە بەتایبەتی لە سێ ساڵی یەكەم تەمەنیاندا.

ئەوان روونیان كردەوە كە ئەو منداڵانەی ئاستێكی بەرزیان لە دوو پێكهێنەری سەرەكی ناو رۆنی ماسی هەیە ئەوانیش ترشە چەوری و ترشی دۆكۆسا هێكساتویكن، كەمتر تووشی هەوكردن دەبنەوە و سیتمی بەرگریان چالاكترە و بەوەش هەلی تووشبوونیان بە رەبو كەمترە دەبێت.

رێكخراوی تەندروستی دنیا رێنمایی داوە كە قەبارەی ژەمی خوراوی رۆژانە لە رۆنی ماسی لە 3 گرام زیاتر نەبێت، چونكە زۆر خواردنی مەترسی تووشبوون بە خوێنبەربوون و دابەزینی پاڵەپەستۆی خوێن زیاتر دەكات و كارلێكی زیاتر دەبێت لەگەڵ دەرمانەكان و ڤیتامینەكانی ئەی و دی و ئی.

سەرچاوە: ئەلمەعلوومە


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل