ئەندامێكی کۆنسەی سەرۆکایەتیی پەکەکە ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه ده‌خوازن هه‌موو كێشه‌كان به دیالۆگ چاره‌سه‌ر ببێت و ئه‌وانیش هێزه‌كانیان له شنگال ده‌كشێننه‌وه.
موراد قەرەیلان ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) له لێدوانێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا بۆ یه‌كێك له ئۆرگانه‌كانی حزبه‌كه‌ی، ده‌ڵێ: لە دۆخێکی ئاوادا یەکێتی گەلی کورد زۆر گرنگە، پێویستە ھەموان بزانن کە بە ھەڕەشە ھیچ دەرئەنجامێک دەست ناکەوێت و دەبێت کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەر بکرێن.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ "ستێرك تیڤی" گوتی: دەمانەوێت کێشەکانی ناوخۆ و دەرەوەی گەلی کورد بە دیالۆگ چارەسەربکەین، بۆ ئەو کێشانەش کە چارەسەر نابن پێویستە چەترێکی ھاوبەش پێک بێت، ناشبێت ڕێگه بدەین خوێنێ ئەو ھەموو شەھیدانە پێشێل بکرێن.
سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ش له شنگال و هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر قسه‌كانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: من هیچ له قسه‌كانی نێچیرڤان بارزانی تێنه‌گه‌یشتم، لەنێوان ئێمە سەردان و چاوپێکەوتن ھەیە، جاری یەکەمە کە ئەمە ئاشکرا دەکەم، ئێمە پێشتر لە دانوستانەکانماندا بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی ھەپەگەمان لە شنگال بەوان راگەیاندبوو.
دەشپرسێت، تێناگەم بۆچی نێچیرڤان بارزانی بەو شێوەیەو بەو زمانەوە قسەی کرد، ھێشتا دانوستان و دیدار و قسەکانی ئێمە بەیەکەوە کۆتای‌یان نەھاتووە.