دابینكردنی پاره‌ی سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیان لێكه‌وتووه‌كانی ده‌ستی چه‌كدارانی داعش بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه به‌ر په‌لاماری چه‌كدارانی داعش نه‌كه‌وتوون، بووه‌ته جێگه‌ی مشت‌ومڕ و به‌رپرسانی ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌ڵێن، كاری له‌و شێوه‌یه ده‌بێته له‌مپه‌ڕ له‌به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی پارێزگای دیاله.
یه‌عقووب یوسف به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی گوڵاڵه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین، به "وشه"ی راگه‌یاند، زیاتر له 12 هه‌زار خێزانی شاره‌دێی گوڵاڵه گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان و به‌هۆی هاتنه‌وه‌ی هاووڵاتییانیش ناوچه‌كه پێویستی به پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری هه‌یه.
زیاتر گوتی: به‌پێی پێویست له‌لایه‌ن به‌ربرسانی دیاله‌وه ئاوڕی ڕژد له ناوچه‌كه نه‌دراوه‌ته‌وه له هیچ بودجه‌یه‌كی حكوومه‌تی ناوه‌ند به پاره‌ی سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیان لێكه‌وتوه‌كانیشه‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێی گوڵاڵه كه ناوچه‌كه‌یان له ساڵی 2014 دا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا بوو، باسی له‌وه كرد، به درێژایی ساڵی 2016 كه ده‌ستكرا به گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانه‌كان و له‌مساڵدا پرۆسه‌كه به‌كۆتا هات، ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریمان به‌دی نه‌كرد.
ئه‌و به‌رپرسه باسی له‌وه‌كرد: حكوومه‌تی عێراق جیاوازی ده‌كات له‌نێوان ناوچه كوردستانییه‌كان و ناوچه‌كانی تر كه كوردستانی نین و هاوشێوه‌ی ئێمه زیان مه‌ندی ده‌ستی داعشن.
هاوشێوه‌ی شاره‌دێی گوڵاڵه شاره‌دێی سه‌عدیه‌ش كه له رووی كارگێڕیه‌وه سه‌ر به خانه‌قینه، به گوته‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی شوێنه‌واری كاولكاری داعشی پێوه‌دیاره و به‌هۆی دارمانی خانووی هاووڵاتییانه‌وه زۆرێك له ئاواره‌كان ناگه‌رێنه‌ووه بۆی.
ئه‌حمه‌د زڕگوشی به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێی سه‌عدیه‌ش بۆ "وشه" پێداگری له‌وه كرد، ئه‌وانیش له‌لایه‌ن رێكخراوه بیانیه‌كانه‌وه هه‌ندێك هاوكاری كراون نه‌ك له‌رێگه‌ی ئه‌و سندوقه‌وه.
ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ناوچه كوردستانیه‌كه‌ی دیاله له‌كاتێكدایه له‌سه‌ر داوای به‌ربرسانی یه‌كه كارگێڕیه‌كانی شارۆكه‌ی خاڵسی سه‌ر به پارێزگای دیاله، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله ره‌زامه‌ندی ده‌ربریوه‌كه له سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیان لێكه‌توه‌كانی ده‌سای تیرۆر هاوكاری ئه‌و شارۆكه‌یه بكات كه زۆرینه‌ی ره‌های شیعه مه‌زهه‌به.
ئه‌مه‌ل عومران ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله، له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی به "وشه"ی گوت هه‌وڵی رژدی ده‌ده‌ن بۆ بێبه‌شنه‌كردنی ناوچه كوردستانییه رزگاركراوه‌كانی ده‌ستی داعش له پاره‌ی ئه‌و سندوقه.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی ده‌ستی داعش پێشه‌نگن له سوودمه‌ندبوونی پاره‌ی ئه‌و سندوقه.
له مانگی دووی ئه‌مساڵ حكوومه‌تی عێراق بڕیاری دا كه سندوقێكی تایبه‌ت به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كانی ده‌ستی داعش بۆئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان دابنێ و بڕی 40 ملیار دۆلاریشی بۆته‌رخان بكات.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی