پیاوێكی چینی دوای ئه‌وه‌ی بوو به شه‌ڕی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و له‌یه‌كتر تووڕه بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی ده‌ست له‌و به‌رز بكاته‌وه، په‌نجه‌ی خۆی بڕییه‌وه.
پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی باشووری ڕۆژئاوای چین، ده‌ستیان به چاره‌سه‌ركردنی پیاوێك كرد و دانه دانه په‌نجه‌كانی ده‌ستی چه‌پیان به نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ پێوه كرده‌وه، چونكه دوای شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی، په‌نجه‌كانی خۆی قرتاندبوو.
ئه‌و پیاوه ته‌مه‌نی
35 ساڵه و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له ناوچه‌ی كانسۆ له چین ده‌ژیان، له‌ناكاو شه‌ڕێك له‌نێوانیان دروست بوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یده‌توانی ده‌ست له ژنه‌كه‌ی به‌رز بكاته‌وه، به چه‌قۆیه‌كی گۆشت له‌تكردن په‌نجه‌كانی خۆی بڕییه‌وه.
پزیشكه‌كان ده‌ڵێن: ناتوانێت وه‌ك جاران و پێشتر په‌نجه‌كانی به باشی بجووڵێنێت، ئه‌گه‌رچی زۆر به باشیی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌مان بۆ ئه‌نجام دا، به‌ڵام له كۆتادا ئه‌و لێی كردبوونه‌وه و ناتوانین دووباره ئاسایی بكه‌ینه‌وه.
ئه‌و پیاوه‌ش ده‌ڵێ: ده‌مزانی ناتوانم له ژنه‌كه‌م بده‌م، بۆیه تا تووڕه‌ییه‌كه‌م سارد بكه‌مه‌وه، په‌نجه‌كانی خۆمم بڕی، ئێسته ده‌زانم كه چ كارێكی گه‌مژانه‌م كردووه.