گرنگیی خۆراكه‌ ڕیشاڵییه‌كان له‌ چیدایه‌

:: PM:02:32:01/01/2017 ‌

خۆراكە ڕیشاڵییەكان كە تەنیا لە ڕووەكدا هەن، پێویستییەكی ڕۆژانەیە كە دەبێ هەموو مرۆڤێك ڕۆژانە بیانخوات، ئەمەش بەهۆی ئەو سوودە تەندروستییانەی بە مرۆڤی دەبەخشن.

خۆراكی ڕیشاڵی لە چیدا هەیە؟
گرنگترین سەرچاوەكانی ریشاڵی خۆراكی بریتین لە: تۆوەكان، نیسك، نۆك، باوی، گوێز، كازو، گەنم، جۆ، دانەوێڵە، سەوزە و میوەكان. 
بۆچی گرنگە؟

 كۆئەندامی هەرس لە مرۆڤدا بەهێز دەكەن، توانای هەرسكردن و هەڵمژینی ریشاڵی خۆراكی نییە، لەبەر ئەوەی كە ریشاڵ رێژەیەكی زۆری ئاو هەڵدەمژێت، قەبارەكەی گەورە دەبێت، پاش خواردنی ریشاڵ هەستی تێربوون پەیدا دەبێت، ئەمەش یارمەتی هەرسكردن و جووڵەی خۆراك لە ریخۆڵەدا دەدات. 

لەم نەخۆشییانە دەتپارێز:
نەخۆشیی شەكرە، نەخۆشیی دڵ، بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن، قەبزی.

نابێ زۆری بخۆی
خواردنی بڕی زۆری خۆراكی ریشاڵی لە ماوەیەكی كورتدا دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی گاز لە ریخۆڵەدا و ئازار و ناڕەحەتی لە سكدا پەیدا دەكات، هەندێك جاریش سكچوون و كەمبوونەوەی هەڵمژینی كانزاكانی ئاسن و زینك و مەگنسیۆم و كالسیۆم، ئەم گرفتانەش بە بەرە بەرە كەمكردنەوەی ریشاڵ لە خۆراكدا كەم دەبنەوە.

چەند بخورێ؟
رۆژانە خواردنی 20-35 گرام ریشاڵی خۆراكی بۆ مرۆڤێكی پێگەیشتوو پێویست دەكات، بۆ منداڵان ئەگەرچی رێژەیەك دیار نەكراوە، بەڵام بە گشتی پێویستە كە خۆراكی منداڵان سەوزە و میوە و دانەوێڵە و پاقلەمەنییەكان لەخۆ بگرێت.

وشە/ صحتی.


وشە - كوردۆ شابان