دووگیانى ئافرەتان لە 40 هەفتەدا (هەفتەى 13)

:: PM:06:24:01/01/2017 ‌
لە هەفتەى سێنزەهەم ئەم پزیشکە پسپۆڕە باس لە دروست بوونى کۆ ئەندامى زاوزێى منداڵ دەکات، هرەوەها سێ مانگى خۆشى دایک دەست پێدەکات.
دکتۆر گوڵاڵە محەمەد پسپۆڕى نەزۆکى و منداڵان لە ڕێگەى "وشە"ەوە هەفتەى سێنزەهەمى دووگیانى ڕوندەکاتەوە دەڵێ، لەم هەفتەیەدا کۆرپەلە ڕۆژ بەڕۆژ شێوەى مرۆڤ زیاتر وەردەگرێت، هەروەها جگەر دەست بە دەردانى زەرداو دەکات و پەنکریاسیش دەست بە دروستکردنى ئینسۆلین دەکات، ئەمە پێى دەوترێت هەفتەى سەرقاڵى کۆرپەلە.
ئەم پزیشکە پسپۆڕە دەڵێت، ئێستا سێ مانگى دووگیانى یەکەم تەواو لە سآ مانگى دووگیانى دووەمیت، ئەم سآ مانگە لە هەموو کاتەکانى ترى دووگیانى خۆشترە زۆربەى ناخۆشیەکان نامێنێت.
دکتۆر گوڵاڵە دەڵێ، منداڵدانى دایک بەردەوام دەبێت لە گەورە بوون، بۆیە لەوانەیە هەست بەژانە زگ بکەیت، هەروەها کۆ ئەندامى زاوزێى منداڵ دروست دەبێت.
ئەو پزیشکە پسپۆرە لە ڕێی "وشە"ەوە بەردەوام دەبێ لە خستنەڕووی زنجیرە ئامۆژگارییەکانی بۆ ئافرەتان لە پرۆسەی سکپڕیدا و لە ئامۆژگارییەکانیداھاتوویدا باس لە قەبزى دایک دەکات و چەند ڕێنمایەکى پێویست دەخاتە ڕوو.




وشە - رامیار جەواد