سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد، كه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ڕاستییه‌كانی مووسڵ به زۆرینه‌ی ڕه‌های ده‌نگ بڕیاریان داوه كه پارێزگای ئێسته‌ی نه‌ینه‌وا نه‌وفل عاكوب له پۆسته‌كه‌ی دوور بخه‌نه‌وه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌یش به‌هێزترین كاندیده‌كان بۆ پۆستی پارێزگای مووسڵ ڕاگه‌یه‌نران.
سه‌رچاوه‌كه به پێگه‌ی "
بغداد الیوم"ی ڕاگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لیژنه‌كه ده‌نگیان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی نه‌وفل عاكوب له پۆستی پارێزگای نه‌ینه‌وا داوه، ته‌نیا میسه‌ر سوڵتان حه‌مادی برای نه‌وفل دژی ئه‌و بڕیاره وه‌ستاوه‌ته‌وه و به پێچه‌وانه‌وه ده‌نگی داوه و دواتر لیژنه بڕیاره‌كه‌ی خۆیان له ڕاپۆرتێكدا ئاراسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كردووه و زانیارییه‌كانیش هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، عه‌بدولمه‌هدیش ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕیاری لیژنه‌كه داوه.
زیاتر گوتی، دوای لابردنی عاكوب له پۆستی پارێزگای نه‌ینه‌وا دیارترین كه‌سایه‌تی كه پۆسته‌كه‌ی پێ بدرێ، "حه‌سه‌ن عه‌لاف"ه كه له نێو لایه‌نه‌كانی نه‌ینه‌وا و به‌غدایش پشتیونی زۆری هه‌یه.
لیژنه‌ی ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان له به‌رده‌وامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی نه‌وفل عاكوب دوای وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگای نه‌ینه‌وا تا ئێسته پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری به‌هه‌ده‌ر داوه، بۆیه بڕیاری دوورخستنه‌وه‌یان داوه.