سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م ڤیتۆی له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی خۆی بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بڕیارێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی باری نائاسایی له وڵات ڕاگه‌یاند، كه پێشتر دۆناڵد تره‌مپ بڕیاره‌كه‌ی دابوو بۆ دروستكردنی دیوار له نێوان ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا "
كۆنگرێس" كه ئێسته زۆرینه‌ی به ده‌ستی ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه‌یه به زۆرینه‌ی ڕه‌ها ده‌نگیان بۆ پرۆژه بڕیارێك دا، كه ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی نیشتمانیان له وڵات ڕه‌ت كرده‌وه، كه پێشتر دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری لێ دابوو، بۆ ده‌ستگرتنه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و كۆكردنه‌وه‌ی پاره بۆ دروستكردنی شوورا و دیوارێك له سنووره‌كانی باشووری وڵات له‌گه‌ڵ مه‌كسیك.
زیاتر له 10 كۆنگرێسمانی پارتی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش چوونه پاڵ دیموكراته‌كان و به توندی دژی ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی له وڵات وه‌ستانه‌وه، بۆیه به ده‌نگی 245 كۆنگرێسمان و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن 182 ئه‌ندامی تره‌وه، بڕیاره‌كه په‌سه‌ند كرا، دواتر پرۆژه یاساكه ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران كرا، كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆماریه‌كانن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت.
تره‌مپ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دووپاتی كرده‌وه، كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌و هه‌وڵه‌ی كۆنگرێسه و مافی ڤیتۆ له دژی ئه‌و پرۆژه بڕیاره به‌كارده‌هێنێت، دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ قسه‌كانی كرد به بڕیار و به فه‌رمی مافی ڤیتۆی به‌كارهێنا و بڕیاره‌كه گه‌ڕایه‌وه كۆنگرێس، بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌مجاره پێویستی به ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی كۆنگرێس و ئه‌نجوومه‌نی پیران هه‌یه، ئه‌مه‌یش به كارێكی قورس داده‌نرێ و ئه‌سته‌مه بتوانرێ كۆ بكرێته‌وه.