براین هۆك نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى ئێران داوا له عێراقییه‌كان ده‌كات هێنده گه‌شبین نه‌بن به سه‌ردانه‌كه‌ى حه‌سه‌ن رووحانى و ده‌بێت پابه‌ند بن به سزادانى ئێرانه‌وه.
دواى سه‌ردانه‌كه‌ى حه‌سه‌ن رووحانى بۆ عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ى ئادار براین هۆك نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى ئێران له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى هۆشداریى به عێراقییه‌كان ده‌دات له‌وه‌ى زۆر گه‌شبین نه‌بن به‌سه‌ردانه‌كه‌ى حه‌سه‌ن رووحانى.
هۆك ده‌ڵێ "حكووه‌مه‌تى ئێران به‌رهه‌مى بۆ گه‌له‌كه‌ى خۆى نییه، ئه‌ى چۆن ده‌كرێت عێراق پێشبینى بكات ئێران هاوكارى عێراق و گه‌له‌كه‌ى بكات".
ئه‌م به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه له‌سه‌ر لێدوانه‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ، "كاره‌كانى ئێران له ناوچه‌كه و ده‌ستوه‌ردانى به‌رده‌وامى له كاروبارى وڵاتانى دراوسێ چه‌ند راستییه‌كن ده‌ریده‌خات ئه‌م وڵاته سه‌قامگیریى ناوچه‌كه تێك ده‌دات".
دواتر داوا له عێراقییه‌كان ده‌كات، رێ نه‌ده‌ن ئێران بوارى دارایى عێراق بۆ مه‌به‌ستى خۆى به‌كار بهێنێت و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ده‌بێت عێراق پابه‌ند بێت به‌و سزایانه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌سه‌ر ئێران سه‌پێنراون.
هه‌فته‌ى رابردوو حه‌سه‌ن رووحانى سه‌رۆكى ئێران سه‌ردانى عێراقى كرد و سه‌ردانه‌كه‌ى سێ رۆژى خایاند.