ڕه‌نگه زۆربه‌مان ڕۆماتیزممان بیستبێ و به ده‌گمه‌نیش بزانین چییه و چۆن دروست ده‌بێ، كه‌چی هه‌ر وا دێت كاریگه‌ری دروست ده‌كات له‌سه‌ر مرۆڤ و دوایین توێژینه‌وه‌ش باس له‌وه ده‌كات كاریگه‌ری له‌سه‌ر گوێیه‌كانیش ده‌كات.
ڕۆماتیزم، ئه‌و ئازاره‌ی تووشی جومگه‌كانی ئێسك ده‌بێت و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی به‌رگریی شانه‌ی جومگه‌كان لاواز بێت، تا ئێسته‌ش زانایان بۆ چاره‌سه‌ری ده‌گه‌ڕێن و هۆكارێكی دیاریكراویان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ڵمانی بۆ ڕۆماتیزم ئاشكرای ده‌كات، ڕۆماتیزم ته‌نیا تووشی جومگه‌كانی ئێسك نابێ، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر گوێش و هه‌ندێك جۆری ڕۆماتیزم كه ده‌گاته دوایین بڕبڕه‌كانی سه‌ر مل، هۆكاره بۆ لاوازبوونی بیستن و كاریگه‌رییه‌كی زۆر له‌سه‌ر گوێ دروست ده‌كات.
ئاشكرای ده‌كه‌ن، تا ئێسته به‌شێكی چاره‌سه‌ری لاوازی گوێ كه ئاسان نه‌ده‌دۆزرایه‌وه، به‌هۆی چاره‌سه‌رنه‌كردنی ڕۆماتیزمه‌وه بووه به شێوه‌یه‌كی گونجاو.
زۆر له نه‌خۆشه‌كان نازانن تووشی ڕۆماتیزم بوون، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كه‌میی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌ری هه‌یانه. لێره‌دا هه‌ندێ زانیاری باس ده‌كه‌ین كه پێویسته هه‌موو كه‌س ئاگه‌داری بێت، ئه‌گه‌رچی تا ئێسته به شێوه‌یه‌كی بنه‌بڕ هۆكاری سه‌ره‌كی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه نه‌زانراوه:
- ژنان له پیاوان زیاتر تووشی ڕۆماتیزم ده‌بن.
- ڕۆماتیزم ته‌مه‌نی بۆ نییه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له هه‌ر كاتێكدا بێت تووشی مرۆڤ ببێت، به‌ڵام زۆربه‌ی تووشبووان له نێوان 40 بۆ 60 ساڵن.
- بوونی كه‌سێك له خێزانێكدا كه تووشی ڕۆماتیزم بووه، به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانی تریش ئه‌گه‌ری هه‌یه تووش ببن.
- جگه‌ره ئه‌گه‌ره‌كانی تووشبوون به ڕۆماتیزم زیاد ده‌كات.
- قه‌ڵه‌وی و كێشی زیاد، هۆكارێكی تووشبوونی كه‌سه‌كانن به ڕۆماتیزم.
- تووشبوون به به‌كتریای ڤایرۆسی كه تایه‌كی زۆری له‌گه‌ڵدایه و به تای ڕۆماتیزم ناسراوه، هۆكارێكی تره.
- زۆر سه‌رمابوون و كه‌وتنه به‌ر ته‌ڕییه‌وه، ڕۆماتیزم تووشی مرۆڤ ده‌كات.
چاره‌سه‌ری ڕۆماتیزم چییه؟
تا ئێسته وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندان جۆری ڕۆماتیزم دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام چاره‌سه‌رێكی بنه‌بڕ و كۆتایی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، هه‌میشه له ڕێی ده‌رمانی ئازارشكێنه‌وه، چاره بۆ نه‌خۆشه‌كان داده‌نێن كه بریتی نییه له چاره‌سه‌رێكی باش، به‌ڵكو ته‌نیا نه‌هێشتنی ئازاره‌كه‌یه به شێوه‌یه‌كی كاتی.
ڕه‌نگه كاریگه‌رترین چاره‌سه‌ری ڕۆماتیزم، وه‌رزش بێت، به‌تایبه‌تی مه‌له‌وانی كه ده‌بێته هۆی جووڵه‌ی هه‌موو جه‌سته.