زانایانی ئه‌مه‌ریكا له نوێترین توێژینه‌وه‌دا گواره‌یه‌كیان بۆ ژنان به‌رهه‌م هێناوه، له‌مه‌ودوا ده‌توانن به لەگوێکردنی ئەو گوارەیە، ڕێگریی له دووگیانیی بكه‌ن و حه‌ب نه‌خۆن.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، زانایانی "په‌یمانگای ته‌كنیكیی جۆرجیا" له ئه‌مه‌ریكا، گواره‌یه‌كی تایبه‌تیان دروست كردووه كه ڕێگریی له دووگیانیی ده‌كات و له هه‌موو ڕێیه‌كانی تری ڕێگریی به باشتر داده‌نرێت.
ئه‌و گواره‌یه هاوشێوه‌ی گواره‌ی جوانكاریی ژنان به نه‌رمایی گوێوه هەڵدەواسرێت، دواتر ورده ورده هۆرمۆنه‌كان له ڕێیه‌وه ده‌گوازرێته‌وه و ڕێگریی له دووگیانیی ده‌كات.
له سووده‌كانی به‌كارهێنانی ئه‌م گواره‌یه له‌جیاتی حه‌ب ئه‌وه‌یه، تووشی ئه‌و حاڵه‌ته نابیت كه بزانیت حه‌بت خواردووه یان نا، ده‌ستێك له گوێت بده‌ی ده‌زانی رێگریت به‌كار هێناوه.
له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه ته‌واو ددانی پێدا نراوه و به به‌راورد به حه‌بی ڕێگریی، ئاستی سه‌ركه‌وتنی زیاتره و تا ئێسته چه‌ند جار تاقی كرابێته‌وه، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه و ڕێگریی له دووگیانیی كردووه.