بەمشێوەیە قژت بەهێز بكە

:: PM:04:13:18/03/2019 ‌

زۆر كەس تووشی هەڵوەرینی قژ دەبنەوە زۆر كات بەرووتانەوەی سەر ناو دەبرێت، لە هەندێك كەسدا نەمانی قژ یان رووتانەوە بۆ بێ متمانەیی كەسەكە دەگەڕێننەوە رەنگە هەڵوەرینی قژ بۆماوەیی بێت یان بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە وەك گۆڕینی هۆرمۆنەكان، زەبر، هەوكردنی پێست، چارەسەركردن بە تیشك و مادەی كیمیایی بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی كە نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە، ناهاوسەنگی خۆراك وەك كەمی ئاسن، نەخۆشی بەرگری . هەڵوەرینی قژ زۆر كات دەبێتە هۆی دروستبوونی نەخۆشییە دەروونییەكان.

 لێرەدا باس لە چەند رێیەكی ئاسان دەكەین بۆ چارەسەركردنی هەڵوەرینی قژ.
یەكەم: هێلكە و زەیتی زەیتوون، هێلكە لەگەڵ زەیتی زەیتوون نەك تەنیا باشن بۆ تەندروستی سیستەمی هەرس، بەڵكو یارمەتی گەشەكردنی قژ دەدەن، چونكە برێكی زۆر چەوری دروستی تێدایە و شێداركەرەوەی سروشتی بە قژ دەدەن، هێلكە پرۆتینی تێدایە كە یارمەتی چاكبوونەوە و گەشەكردنی شانە و خانە و بەهێزبوونی قژ دەدەن، دوو هێلكە لەگەڵ دوو كەوچك زەیتی زەیتوون تێكەڵ بكە بە پێی ئارەزوو ئەگەر ویستت كەمێك هەنگوینی بۆ زیاد بكە، زەردێنە و سپێنەی هێلكەكە جیا بكەرەوە تەنیا پێویستمان بە زەردێنەی هێلكەكە دەبێت، ئەگەر قژت ئەستوور و درێژە دوو زەردێنەی هێلكە بەكار بهێنە، پاشان زەیتی زەیتوونی بۆ زیاد بكە بە باشی تێكەڵی بكە و بۆ قژت وەك ماسكێك بەكاری بهێنە بۆ ماوەی یەك سەعات بەجێی بهێڵە و دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ و شامپۆ و نەرمكەرەوە بەكار بهێنە. دەتوانرێت دوایی ئەم ماسكە هەنگوین بەكار بهێنرێت بۆ ئەوەی شێداری بە قژ بدات و زیانەكانی قژ كەم بكاتەوە.

دووەم: مۆز، شیری گوێز هیند و هەنگوین، تێكەڵكردنی ئەم سێ پێكهاتەیە بەیەكەوە یارمەتی بەهێزبوون و گەشەكردنی قژ دەدەن، چونكە مۆو بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە لەگەڵ زینك، ئاسن، ڤیتامین A, B6, C و E. كە تەندروستی قژ باشتر دەكەن. شیری گوێز هیند دژەئۆكسیدی تێدایە لەگەڵ چەوری دروست كە بڕێكی زۆر پرۆتین و چەوری دروست بەقژ دەدات. هەروەها هەنگوین شێداری بەقژ دەدات و جگە لە ئاسن، زینك و ناوەڕۆكی گۆگردی تێدایە، مۆزێك بەباشی ورد بكە تا وەك كرێمێكی لێدێت پاشان شیری گوێز هیند و كەوچكێك زەیتی گوێز هیند و هەنگوینی بۆ زیاد بكە پاشان بە خەڵاتەیەكی كارەبایی ئاوێتەكە بۆ ماوەی 45 بۆ 60 چركە ورد بكە هەتا دەبێت بە گیراوەیەكی لووس. پاشان بۆ ماوەی یەك خولەك بۆ قژت بەكاری بهێنە و دواتر بەهەمانشێوە بە ئاوی شلەتێن بیشۆ. پێویستە ئەم ماسكە هەفتەی جارێك بەكار بهێنرێت هەتا هەست بە نەرمبوون و گەشەكردنی قژت دەكەیت.



وشە - ئاوات ئازاد