كۆبوونه‌وه‌ى نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان كۆتایی هاتوو له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه خرایه‌ڕوو.
دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامى شاندى دانوستانكارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتى، به‌پێى ئه‌و ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌ى كه له‌نێوان پارتى و یه‌كێتى واژوو كراوه چوارچێوه‌یه‌كى گونجاو دیار كراوه بۆ كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه كاركردن له‌نێوان هه‌ردوولادا.
ڕوونیشى كرده‌وه كه پڕۆسه‌ى پێكهێنانى حكوومه‌ت به‌رده‌وامه و دواى جه‌ژنى نه‌ورۆز درێژه به كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ده‌ین به مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى بگه‌ین به ئامانجێكى باش.
ئاماژه‌ى به‌وه‌یش كرد له‌و قۆناغه‌ى ئێسته ناتوانن ورده‌كارى كۆبوونه‌وه‌كان ئاشكرا بكه‌ن و له داهاتوویه‌كى نزیك ناوه‌ڕۆكى ته‌واوى كۆبوونه‌وه‌كان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌هۆى كێشه ناوخۆیه‌كانییه‌وه تا ئێسته هیچ كه‌سێكى بۆ پۆسته‌كانى یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌یش هۆكار بووه بۆ دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان.