ناپاك "
خیانه‌تكار" به كه‌سێك ده‌گوترێ كه خه‌ریكی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك بێ و له ژێره‌وه‌یش ناپاكی له خه‌ڵكه‌كه‌ی بكات، به ڕوونییه‌كی زۆرتر ئه‌وه‌یه كه دژی خاك و خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی له ڕیزی دوژمن بوه‌ستێته‌وه و شه‌ڕیان بكات و وڵاته‌كه‌ی خۆی له‌ناو ببات، ئه‌وانه‌ی ئه‌م كاره‌یان كردووه، به بێزراوترین مرۆڤ و ناشرینترین مرۆڤ له مێژووی مرۆڤایه‌تی ناویان تۆمار كراوه، له خواره‌وه گه‌وره‌ترین خیانه‌تكارانی مێژووتان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین.
یه‌كه‌م: ئهفیالیس ئۆف تراخیس، یه‌كێك بوو له ئه‌ندامانی هۆزی مالی یۆنانییه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی ناوی كه‌نداوی ڕۆژئاوای ده‌ریای ئیجه به‌ناوی هۆزه‌كه‌ی ئه‌وانیش كرا، گرنگی زۆر به پێگه‌ی ئه‌وان درا، به‌ڵام كاتێك له سه‌ده‌ی پێنجه‌می پێش زاینی فارسه‌كان هێرشیان بۆ سه‌ر یۆنانییه‌كان هێنا و له‌شكر و سوارچاكانی یۆنان به‌ره‌و توركیای ئێسته په‌ڕینه‌وه تا ڕووبه‌ڕووی فارسه‌كان ببنه‌وه، له ڕێگا سه‌رجه‌م له‌شكری گه‌له‌كه‌ی خسته ته‌ڵه‌ی فارسه‌كانه‌وه و به پاره و پوول خیانه‌تی له گه‌له‌كه‌ی كرد و له‌شكری وڵاته‌كه‌ی وێران كرد و زیانێكی گه‌وره‌ی به یۆنانییه‌كان گه‌یاند.
ئه‌و خیانه‌تكاره گه‌وره‌یه به نهێنی هێزێكی زۆری هێنابووه ته‌نگه‌به‌ری گه‌رووی سێرمۆپلای كه به مانای ده‌رگا گه‌رمه‌كان دێ، له هه‌ردوو به‌ری ئه‌و ڕێڕه‌وه سه‌ربازانی فارس بڵاو ببوونه‌وه و له‌شكری یۆنانیش به‌و ناوچه‌یه تێده‌په‌ڕی، كاتێك ته‌واوی له‌شكری یۆنان چوونه ناو ڕێڕه‌وه‌كه سه‌ربازانی فارس لێیان هاتنه ده‌ست و تیربارانیان كردن و گه‌وره‌ترین گورزیان لێ وه‌شاندن.
دووه‌م: ماركۆس جونیۆس بروتوس، دۆستێكی نزیكی یۆلیۆس قه‌یسه‌ر بوو و به‌هۆی نزیكی له قه‌یسه‌ری رۆمانییه‌كان، هه‌موو كات ده‌یتوانی له كۆشكی قه‌یسه‌ر بسووڕێته‌وه، كاتێك یۆلیۆس قه‌یسه‌ر له‌گه‌ڵ مام و برا و خزمه‌كانی تری له‌سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی رۆمانییه‌كان شه‌ڕ و ناكۆكی بوو و له كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرت، ماركۆس له دۆسته نزیكه‌كانی هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و پشتیوانی مامی كرد له هێرشكردنه سه‌ر كۆشكی قه‌یسه‌ر له ڕیزی پێشه‌وه بوو، كاتێك یۆلیۆس قه‌یسه‌ر به‌مه‌ی زانی زۆر نیگه‌ران بوو، پاش ئه‌وه‌ی مامی شكستی خوارد، ماركۆس گه‌ڕایه‌وه لای یۆلیۆس قه‌یسه‌ر و هاواری ده‌كرد، هه‌موو ڕۆمانییه‌كان ده‌بێ لێبورده بێ، به‌ڵام قه‌یسه‌ر هیچ كات لێی خۆش نه‌بوو، تا دواجار برۆتۆس چووه ناو هێزی ڕزگاركهران و توانیان سیسته‌می پاشایه‌تی بڕوخێنن و كۆماری رۆمانیای ئازاد له سه‌رده‌می زوو دابمه‌زرێنن.
سێیه‌م: جای فوكس به ناوی گیدو فوكسیش ناویان ده‌برد، گه‌وره‌ترین خیانه‌تكاره له مێژووی به‌ریتانیا، یه‌كێك بوو له ڕیزی سه‌ربازانی كاسۆلیك كه هه‌وڵی كوشتنی پاشا جێمسی یه‌كه‌میان دا، ئه‌م هه‌وڵه‌ی له كاتێكدا بوو، كه خۆی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی وڵات و خانه‌ی ئینگلته‌را بۆ لۆردانی به‌ریتانیا بوو، هه‌وڵه‌كه‌یشی به دانانه‌وه‌ی زۆرترین ته‌قه‌مه‌نی له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان ده‌ست پێكرد، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی هاتنی پاشای به‌ریتانیا بۆ یه‌كه‌م دانیشتنی خولی نوێی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له 1605 باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان بته‌قێنێته‌وه و پاشا بكوژێت.
چواره‌م: جه‌نه‌رال بندیكت ئارنۆلد، یه‌كێكه له جه‌نه‌راله‌كانی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا دژ به داگیركه‌ری به‌ریتانیا، به‌ڵام دواتر له ساڵی 1778 له‌به‌رانبه‌ر به‌خشینی 20 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانی له نیشتمانه‌كه‌ی هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و بووه پێشه‌نگی هێزی به‌ریتانیا بۆ كوشتنی جووتیار و خه‌ڵكی بێتاوانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن سوپای به‌ریتانیاوه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه‌ریكییه كۆنه‌كان هه‌ركات ڕق و توڕه‌ییان به‌رانبه‌ر به كه‌سێك ده‌ربڕیبووایه و یان ویستی ئه‌وه‌یان هه‌بووایه سووكایه‌تی به كه‌سێك بكه‌ن به ناوی بندیكت ئارنۆلد بانگیان ده‌كرد.
پێنجه‌م: ئه‌لفرێد ریدل له 1864 له دایكبووه و له 1913 گیانی له ده‌ست داوه، ئه‌فسه‌رێكی باڵای سوپای ده‌وڵه‌تی هه‌نگاری نه‌مساوی بوو، دواتر بووه فه‌رمانده‌ی هه‌واڵگری ئه‌و ئیمپراتۆرییه‌ته و له ماوه‌ی 1900 تا 1912 به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و پۆسته گرنگه‌ی له ئه‌ستۆدا بوو، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت كه خیانه‌تی له وڵاته‌كه‌ی كردووه و ته‌واوی نهێنییه‌كانی به دوژمنی گه‌وره‌ی ئیمپراتۆریه‌تی هه‌نگاری نه‌مساوی به ڕووسیای قه‌یسه‌ر فرۆشتووه، ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین هۆكار بوو، بۆ كه‌وتنی ئیمپراتۆریه‌تییه‌كه و له‌ناوچوونی به خێراییه‌كی زۆر و بێ هیچ بهرگهگرتنێك و به‌رگرییه‌ك.
شه‌شه‌م: وانگ جینگ وی، له 1833 له‌دایكبووه و له 1944 كۆچی دوایی كردووه، یه‌كێكه له گه‌وره سیاسه‌تكارانی چین و هاوڕێیه‌كی نزیكی ڕێبه‌ری نه‌وته‌وه‌یی و شۆڕشگێڕ سون یان سێن بووه، دوای مردنی سون یان سێن، جینگ وی بووه‌ته ڕێبه‌رێكی گه‌وره و ده‌سته‌چه‌پی حاكمی ئه‌وكاتی چین له حزبی كومینتانگ.
ئه‌و پیاوه سیاسییه به نهێنی ده‌ستی له‌گه‌ڵ شیوعییه‌كان تێكه‌ڵ كرد و به یه‌كه‌م كه‌س داده‌نرێ له هێنان و گواستنه‌وه‌ی بیری شیوعیه‌ت بۆ ناو چین، تا دواجار سیسته‌می پاشایه‌تی وڵاته‌كه‌ی فرۆشت به ڕووسه‌كان و بیری شیوعیه‌تی هێنایه وڵات، جیا له‌وه‌یش زانیاری نهێنی زۆر و هاوكاری باشی له به‌رانبه‌ر پاره پێشكه‌شی ژاپۆنییه‌كان كرد، له‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ چین له شه‌ردا بوون.