هۆلاند گه‌یشته هه‌ولێر
كه‌مێك پێش ئێسته فڕۆكه‌ی سه‌رۆكی فڕه‌نسا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر نیشته‌وه و ئێسته ماوه‌ته‌وه له ڕێوڕه‌سمێكی دیپلۆماسیدا له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی له فرانسوا هۆلاندی سه‌رۆكی فڕه‌نسا بكرێ و دواتریش هۆلاند سه‌ردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌ربازانی فڕه‌نسا له هه‌ولێر ده‌كات و دواتریش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه.
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت، فه‌رمانده باڵاكانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له پێشوازی فڕانسوا هۆلاندن له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
هۆلاند به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆبووه‌وه و پرسی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هه‌ردوولا و شه‌ڕی تیرۆر ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی فڕه‌نسا ده‌بێ.
ئه‌مه دووه‌مجاره سه‌رۆكی فڕه‌نسا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و پێشتریش له مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2014 هۆلاند سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
فڕه‌نسا به چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی پشتیوانی پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كردووه و هاوكات له ڕووی كۆمه‌كی مرۆییه‌وه‌ش هاوكاری هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
وشە -
باز ئه‌حمه‌د